| پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كسان بوو بروسك بردیه‌وه |
|
|
| Tuesday, 08 April 2008 | |
|
له یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ به‌یه‌ك گه‌یشتن دوای ئه‌نجام دانی یاریه‌كی ئاست به‌رز ، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به‌گۆڵێك كۆتایی هات. سۆران حه‌سه‌ن له خوله‌كی (34) گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆماركرد‌و ، ئارام مه‌حمودیش له خوله‌كی (56) ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی سیروانی نوێ یه‌كسان كرده‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه له شاری هه‌ولێر دوو یاری ئه‌نجام درا له یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی بروسك سودی له‌یه‌كسان بوونی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌رگرت و خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا یه‌كسان كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی 2-1له‌یانه‌ی زاخۆی برده‌وه. له‌یاری دووه‌میشدا یانه‌ی هه‌ڵۆ ئه‌نجامێكی چاوه‌رِوان نه‌كراوی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له خاكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێردا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست هێناو به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی به‌سوودی خۆی كۆتایی پێ هێنا . یانه‌ی ئه‌زمرِیش میوانداری یانه‌ی ئاراراتی كرد‌و به‌گۆڵێك یاریه‌كه‌ی پێ دۆرِاند. ئا/بێوه‌ی. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









به‌چوار یاری كه ئه‌مرِۆ له‌یاریگه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دران په‌رده له‌سه‌ر یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی تۆپی پێی یانه‌نایابه‌كانی كوردستان دادرایه‌وه.