| ئه‌زمرِ به‌رده‌وامه له شكسته‌كانی |
|
|
| Tuesday, 08 April 2008 | |
|
له‌گه‌ڵ لێدانی فیكه‌ی ده‌ست پێ كردنی یاریه‌كه له‌لایه‌ن (نیزام یاوه‌ر)ی ناوبژیوانه‌وه ، هه‌ردوو یانه ده‌ستيان كرد به‌هێرش كردنه سه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه ، چه‌نكه هه‌ردوولا له ناوه‌راستی ریزبه‌ندیدان و ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سه‌رووی ریزبه‌ندی هه‌نگاو بنێن. گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه ئاستێكی مام ناوه‌ندی هه‌بوو هه‌رچه‌نده یاریزانانی یانه‌ی ئه‌زمرِ باشتر ده‌بینران.ئه‌م گێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌كیان بتوانن تۆرِی گۆڵی یه‌كتری بهه‌ژێنن كۆتایی هات. له‌گێمی دووه‌مدا هه‌ردوو راهێنه‌ر (هادی و ئه‌نوه‌ر) چه‌ند گۆرِانێكیان له پێك هاته‌ی تیپه‌كانیاندا كرد، تابتوانن رێره‌وی یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان بگۆرِن و گۆڵی پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن، له ئه‌نجاداو له خوله‌كی (69) دا (دلۆڤان شینۆ) یاریزانی یانه‌ی ئارارات گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد. دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانانی یانه‌ی ئه‌زمرِ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی یاریان كرد‌و چه‌ندین هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان كرده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ئارارات و دوو تۆپیان كێشا به سوتنی گۆڵدا، به‌لاَم به‌هۆی به‌هێزی هێڵی به‌رگری و كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاریزانه‌كان ی یانه‌ی ئارارات ، هه‌روه‌ها په‌له‌كردن و ته‌ركیز نه‌كردنی یاریزانانی یانه‌ی ئه‌زمر ، ئه‌نجامی یاریه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سوودی یانه‌ی ئارارات كۆتایی هات. له لێدوانێكیدا بۆ سایتی یانه‌ی سلێمانی (هادی كه‌ریم) راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌زمر پێ ی راگه‌یاندین : دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی بنه‌ره‌تی تیپه‌كه‌مان (مشتاق و موتاع) كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی تیپه‌كه‌مان. به‌م جۆره یانه‌ی ئارارات خاڵه‌كانی كرده (28) خاڵ و یانه‌ی ئه‌زمرِیش خاوه‌نی ته‌نها (21) خاڵه. ئا/ بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









كاتژمێر 30/1خوله‌كی ئه‌مرِۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی تۆپی پێی یانه‌نایابه‌كانی كوردستان ، له‌یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سلێمانی ، یانه‌ی ئه‌زمرِ میوانداری یانه‌ی سه‌لاَحه‌ددین (ئارارات)ی كرد.