| سلێمانی تۆڵه‌ی له‌دهۆك كرده‌وه |
|
|
| Monday, 07 April 2008 | |
|
له‌یاری یه‌كه‌مدا كه پێش كه‌مێك به‌ر له ئێسته كۆتایی هات و له‌شاری دهۆك ئه‌نجام درا یانه‌ی سلێمانی توانی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بێنێت و به‌دووگۆڵی (بورهان عه‌بدول كه‌ریم له‌خوله‌كی 56و كامه‌ران عه‌لی له‌خوله‌كی89 ) دا به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له یانه‌ی دهۆكی خاوه‌ن یاریگه به‌رێته‌وه ، كه جاسم محه‌مه‌د سلیمان له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا تۆماری كرد. جێی باسه یاری نێوان هه‌ردوو یانه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كه له‌یاریگه‌ی سلێمانی ئه‌نجامدرا، یانه‌ی دهۆك به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی بردبۆوه. به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی كرد به (25) خاڵ و توانی ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه تێپه‌رِێنێت كه‌له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی پێشوودا به‌رۆكی گرتبوو، له‌لایه‌كی تره‌وه‌و له شاری كه‌ركوك هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ركوك و هه‌ولێر به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون . یانه‌ی پێرسیش له‌یاریگه‌ی خۆی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه. له‌دوا یاری ئه‌مرِۆشدا یانه‌ی هه‌ندرێن بووه میوانی یانه‌ی پێشكه‌وتن و به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه . بریار وایه سبه‌ینێش به چوار یاری یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌م كۆتایی پێ بێت : پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی * سیروان بروسك * زاخۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر * هه‌ڵۆ ئه‌زمه‌رِ * ئارارات . ئا/ بێوه‌ی .
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه 7/4/2008 چوار یاری له‌یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی تۆپی پێی یانه‌نایابه‌كانی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، له‌گرنگترین یاریشدا یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد.