| برِیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێ |
|
|
| Monday, 07 April 2008 | |
|
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند برِیارێك دران ، له‌وانه په‌سه‌ند كردنی سزادانی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی سلێمانی (ئه‌حمه‌د سالار و نوره‌دین عومه‌ر) ، كه هه‌فته‌ی پێشوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سلێمانییه‌وه برِیاری سرِكردنیان درا بۆ ماوه‌ی ساڵێك. سه‌رجه‌م برِیاره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه: 1. رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 10/4/2008 كاتژمێر(9)بەیانی لەشاری سلێمانی تاقیكردنەوەی تیۆری و جەستەیی ناوبژیوانانی پلەسێی تازە ئەنجام دەدرێت. 2. پەسەندكردنی بڕیاری دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی سلێمانی بەسڕكردنی هەردوو یاریزان(ئەحمەد سالار و نورەدین عومەر) لەماوەی 27/3 تا 29/3/2008 بەهۆی دەرچوونیان لەگیانی وەرزشی و پابەندنەبوون بەیاساو رێنماییەكانی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان 3. ئاگاداری یانەی سیروانی نوێ دەكەینەوە كەپێویستە لەیاریەكانیان كە لەیاریگای خۆیان ئەنجام ئه‌نجام دەدرێت كۆنترۆڵی یاریگاو پارێزگاری لەسەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان و تیپی میوان بكەن لەكاتی یاری تاكۆتایی و بەرێكردنیان گەر ئەم كارانەی لەیاری نێوان یانەكەیان و یانەی دهۆك دووبارەبێتەوە ئەوا سزای توند دەدرێن. 4. ئاگاداری هەردوویانەی هەندرێن و یانەی ئاسۆ دەكەین كە لەیاریەكانیان كەلە یاریگای خۆیان ئەنجام دەدرێت پیاوانی پۆلیس ئامادەبكەن و یاریگا كۆنترۆل بكەن،گەرنا یارییەكانیان بۆ یاریگای دەرەوە دەگوازرێتەوە. 5. دەستنیشانكردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی یارییەكانی خولی بیست و بیست و یەكەمی خولی نایابی كوردستان. بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









رۆژی شه‌ممه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.