| تۆپی پێی سلێمانی میوانی دهۆكه |
|
|
| Sunday, 06 April 2008 | |
|
سبه‌ینێ دووشه‌ممه چوار یاری ئه‌نجام ئه‌درێت، له‌یه‌كه‌م یاری دا یانه‌ی سلێمانی روو ده‌كاته شاری دهۆك و له‌وێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك یاری ده‌كات ، یاری پێشووی نێوان هه‌ردوو یانه كه كه‌له‌یاریگه‌ی سلێمانی ئه‌نجام درا به‌سودی یانه‌ی دهۆك به‌گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتایی هات، هه‌ر له‌و یاریه‌دا هێرشبه‌ری یانه‌ی سلێمانی ( ئه‌حمه‌د سالار) دووچاری پێكانێكی قورس هات و نزیكه‌ی سێ مانگ له‌یاریگه‌كان دوور كه‌وته‌وه، یانه‌ی سلێمانی به‌قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌رِ ئه‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌ك پێویست نین، راهێنه‌رو یاریزانان به‌هیوان ئه‌نجامێكی باش به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن وهانده‌رانی یانه‌كه ئاشت بكه‌نه‌وه.جێی باسه یانه‌ی سلێمانی خاوه‌نی (22) خاڵه‌و له‌ریزبه‌ندی (12)دایه،یانه‌ی دهۆكیش به(31)خاڵ له پێنجه‌می ریزبه‌ندی دایه . له‌شاری كه‌ركوكیش هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ركوك و هه‌ولێر یاری لوتكه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه ئه‌كه‌ن ، یانه‌ی كه‌ركوك خاوه‌نی (39) خاڵه‌و دووه‌می ریزبه‌ندیه ، یانه‌ی هه‌ولێریش به (32) خاڵ ، له‌پله‌ی چواره‌مدایه. له‌سێیه‌م یاریدا یانه‌ی پێرس به ووره‌یه‌كی به‌رزه‌وه میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات ، یانه‌ی پێرس به (26) خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مدایه ، یانه‌ی ئاسۆش ،به (19)خاڵ سێیه‌می خوارووی ریزبه‌ندییه. دوا یاری سبه‌ینێش له‌یاریگه‌ی شه‌هیدان ئه‌نجام ئه‌درێت ، به‌ناوبژیوانی (رزگار باییز)یانه‌ی (پێشكه‌وتن)ی یانزه‌هه‌م به (22) خاڵ میوانداری یانه‌ی (هه‌ندرێن)ی نۆیه‌م به (23) خاڵ ئه‌كات. ئا / بێوه‌ی. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









برِیاره سبه‌ینێ و دوو سبه‌ی 7و8/4/2008له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان ، یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌می خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت .