| بردنه‌وه‌ی دهۆك و زاخۆ‌و هه‌ردوو پێشمه‌رگه |
|
|
| Friday, 04 April 2008 | |
|
له‌یاریگه‌ی یانه‌ی سیروان له سلێمانی یانه‌ی دهۆك بووه میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ، پاش ئه‌نجامدانی یاریه‌كی ئاست مام ناوه‌ند له‌نێوان هه‌ردوولادا، یاریه‌كه به‌سوودی یانه‌ی دهۆك به‌گۆڵێك كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ش یاریزانی به‌توانا (جاسم محه‌مه‌د سلێمان) له‌خوله‌كی (49) تۆماری كرد. له‌دووه‌م یاری ئه‌مرِۆدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی حۆی بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخی به‌ده‌ست هێناو به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی هه‌ڵۆی برده‌وه ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌رِایه‌وه پیشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان. له‌یاریه‌كی تریشدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری یانه‌ی ئه‌زمرِی كردوو ، به‌گۆڵێكی خاوێن یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه، یانه‌ی زاخۆش له‌یاریگه‌ی خۆی توانی به‌گۆَڵیكی بێ به‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی پێشكه‌وتن به‌رێته‌وه ، هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات و بروسكیش یاریه‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا به‌ش كردوو هه‌ر لایه‌كیان به‌خاڵێكی یاریه‌كه رازیبوون. ئا/ بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









به پێنج یاری كه عه‌سری ئه‌مرِۆ هه‌ینی 4/4/2008له‌یاریگه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوون ، یاریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆزده‌ی خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستان كۆتایی هات.