|
هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى دووه‌م یارى ده‌دۆرِێنن |
|
|
|
Saturday, 27 September 2008 |
|
ڕزگاركه‌مال/ كرواتیا_نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
سه‌عات 4.30 ئێواره‌ی 5 شه‌ممه 25/9 تیپی هه‌ڵبژارده‌ی یانه‌كانی سلێمانی دووه‌م یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی (باستۆراساردی _ BASTORA SARDI) له دورگه‌ی (براج _ BRAJ) ئه‌نجامدا،
له‌م یارییه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی هه‌مان ژماره‌ی گۆڵی یاری پێشوو لێكرا و 3 _ 1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند ، له‌م یارییه‌دا به پێچه‌وانه‌ی یاری یه‌كه‌م ئاستی یاری هه‌ڵبژارده‌كه وه‌ك پێویست نه‌بوو به ئاستێكی نزم ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یتوانی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26/9 وه‌فده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری (سیپلیت _ SPLIT) دواتریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (زه‌گرب _ ZAGRB) پایته‌ختی كرواتیا، جیگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له یاریزانانی چواریانه‌ی سلێمانی (سلێمانی و سیروانی نوێ و نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه) پێكهاتوون كه به‌داوه‌تیكی فه‌رمی حكومه‌تی كرواتیا و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپی ڕاهینان سه‌ردانی ئه‌و ووڵاته‌یان كردووه.
|