|
هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یه‌كه‌م یاری ده‌دۆڕێنێت |
|
|
|
Saturday, 27 September 2008 |
|
ڕزگاركه‌مال/ كرواتیا_ نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی
گه‌شتی تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بۆ وولاَتی كرواتیا به‌رده‌وامه، ڕۆژی 2 شه‌ممه له‌كه‌مپی وه‌رزشی بیلۆلاسیتا (bilolasita ) كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كرواتیا له كه‌شێكی باراناوی و سارددا یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات ئه‌نجامدا،
سه‌عات 4.30 پاشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌كه یه‌كه‌مین یاری دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی (كرواتیا سیفسیتی_ krwatia sefseti) كه یانه‌یه‌كی پله یه‌كی ئه‌و وولاَتهیه ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی وه‌رزشی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 3 _ 0 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی كرواتیاسیفسیتی كۆتایهات، جێی باسه به‌رپرسان و وه‌رزشكارانی ئه‌و وولاَته ئاست و توانا هونه‌رییه‌كانی یاریزانانی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رز نرخاند و ڕایانگه‌یاند كه تیپه‌كه ئاینده‌یه‌كی باشی ده‌بێت.
|