Powered By JosXP.com
Thursday, 08 January 2009
 
 
هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یه‌كه‌م یاری ده‌دۆڕێنێت چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Saturday, 27 September 2008

1q1.jpgڕزگاركه‌مال/ كرواتیا_ نێردراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی
گه‌شتی‌ تیپی‌ تۆپی پێی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ وولاَتی‌ كرواتیا به‌رده‌وامه‌، ڕۆژی‌ 2 شه‌ممه‌ له‌كه‌مپی‌ وه‌رزشی‌ بیلۆلاسیتا (bilolasita ) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ كرواتیا له‌ كه‌شێكی‌ باراناوی‌ و سارددا یه‌كه‌یه‌كی‌ مه‌شقی‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو سه‌عات ئه‌نجامدا،

سه‌عات 4.30 پاشنیوه‌ڕۆی‌ سێشه‌ممه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ یه‌كه‌مین یاری‌ دۆستانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ (كرواتیا سیفسیتی‌_ krwatia sefseti) كه‌ یانه‌یه‌كی‌ پله‌ یه‌كی‌ ئه‌و وولاَته‌یه‌ ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی‌ وه‌رزشی‌ و جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆر، یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 3‌ _ 0 گۆڵ‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تیپی كرواتیاسیفسیتی ‌ كۆتایهات، جێی‌ باسه‌ به‌رپرسان و وه‌رزشكارانی‌ ئه‌و وولاَته‌ ئاست و توانا هونه‌رییه‌كانی‌ یاریزانانی‌ تیپی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رز نرخاند و ڕایانگه‌یاند كه‌ تیپه‌كه‌ ئاینده‌یه‌كی‌ باشی‌ ده‌بێت.

 
< پێشتر   دواتر >