|
كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی له سلێمانی دروست ده‌كرێت |
|
|
|
Sunday, 21 September 2008 |
|
سه‌رۆكی پرۆژه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌بڕی سێ ملیار دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی 2008ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی، كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌رزشی له گه‌ڕه‌كی مه‌جید به‌گی شاری سلێمانی دروست ده‌كات.
عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "پرۆژه‌كه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی 2008ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی بڕی سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، له چه‌ند هۆڵێكی وه‌رزشی پێكدێت و هه‌ر هۆڵێك تایبه‌ت ده‌بێت به یارییه‌كی وه‌رزشی، جگه له بنكه‌یه‌كی فریاكه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی یاریزانان."
رونیشیكرده‌وه كه پرۆژه‌كه یاریگای تایبه‌ت به یارییه‌كانی "شه‌تره‌نج و باله و باسكه و تۆپی ده‌ست و جومناستیك و كیك بۆكسین و یاری له‌شجوانی له‌خۆده‌گرێت جگه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌و كۆڕ‌و سیمینار و شوێنی مانه‌وه‌ی یاریزانان."
سه‌رۆكی پرۆژه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئێستا پرۆژه‌كه له بواری ته‌نده‌ریندایه و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێده‌كرێت."
وتیشی "زه‌ویی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه دابین كراوه."
|