|
Sunday, 21 September 2008 |
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەککشەمە رێکەوتی 21/8/2008 وەزارەتی وەرزش و لاوان پێشوازی لە بەڕێز عیسام دیوان بریکاری وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراقی بۆ کاروباری وەرزشی کرد.
لە دانیشتنەکەدا کە بەڕێز محەمەدسەدیق ئیمام راوێژکاری وەزارەت و بەڕێزان هەردوو بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و یارییە میللیەکان و راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری یانەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە پڕۆتۆکۆلی نێوان هەردوو وەزارەتی وەرزش و لاوان و وەزارەتی لاوان و وەرزشی عێراقی فیدراڵ کرا کە تیایدا هەردوو لایەن گرنگی ئەم پڕۆتۆکۆلەیان دووبارە کردەوە کە هەوڵبدرێت بەزووترین کات لەنێوان هەردوو وەزیری پەیوەندار واژوو بکرێت، پاشان باس لە رەوشی ئێستای وەرزشی عێراق کرا و ڕۆڵی ئێستای ئەو لێژنە کاتییەی بەڕێوەبردنی کاروباری لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق کرا.لەکۆتایی دانیشتنەکەدا بەڕێز بەریکاری لاوان و وەرزشی عێراق سوپاسی سەرجەم بەرپرسان و بەڕێز وەزیری وەرزش و لاوانی کوردستانی کرد سەبارەت بەو پێشوازییە گەرمەی کە لە بەڕێزیان کراوە لەو چەند ڕۆژەی کە هاتۆتە کوردستان.
لەلایەن وەزارەتەوە سوپاسی بریکاری وەزارەتی لاوان وەرزشی عێراقیان کرد کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەیەکەوە بەستنی وەرزشی عێراق، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە جێبەجی کردنی ئەم پڕۆتۆکۆڵەی نێوان هەردوو وەزارەت.
راگەیاندنی وەزارەت
|