|
فوتساڵی نه‌ورۆز یاریه‌كی تری دۆستانه‌ی برده‌وه |
|
|
|
Sunday, 21 September 2008 |
|
كوێت، راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز:
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌تیپی "ڕومی" برده‌وه سه‌ركه‌وت بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی كۆمه‌ڵه‌ی سامسۆنگ كه‌به‌كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه ناسراوه‌و له 20 تیپ و یانه‌و كۆمپانیا پێكهاتووه.
ئه‌مشه‌و له‌هۆڵی داخراوی شه‌هید فه‌هد تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی " ئه‌لوه‌ته‌ن" ئه‌نجامداو به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 2 گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه یاریزان داركۆ ئه‌حمه‌د گۆڵێكی تۆمار كرد‌و هونه‌ر عومه‌ر گۆڵی دووه‌می كرد‌و له‌گێمی دووه‌مدا نه‌سر جه‌مال گۆڵی سێیه‌می كرد.
شێخ سه‌لام مه‌عروف ڕاهێنه‌ری تیپی فوتساڵی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند " تیپی "ئه‌لوه‌ته‌ن" كه‌ئه‌مشه‌و یاریه‌كی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدان و براوه‌بوین له‌هه‌مان گروپی كۆمه‌ڵه‌ی سامسۆنگی یانه‌ی نه‌ورۆزه‌و 3 یاریزانی موحته‌ریفی هۆڵه‌ندی یاری بۆ ئه‌و تیپه ده‌كه‌ن. ئومێدمان هه‌یه بگه‌ینه یاریه‌كانی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ یانه‌و شار‌و وڵاته‌كه‌مان."
له‌میانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می عه‌بدوڵڵا مه‌شاری دا 23.9.2008 نه‌ورۆز یاریه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات و به‌سه‌ركه‌وتنی ده‌گاته یاری چاره‌كی پێش كۆتایی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه‌له‌چوار كۆمه‌ڵه‌ی 20 تیپی پێكهاتوون و به‌یه‌ك دۆڕان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌چیته ده‌ره‌وه.
|