| شاندى تۆپى پێى سلێمانى گه‌یشته كرواتیا |
|
|
| Saturday, 20 September 2008 | |
|
پاشئه‌وه‌ى وه‌فدێكى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سلێمانى گه‌یشته (زه‌گرب) ى پایته‌ختى كرواتیا، له فرِۆكه‌خانه‌ى ئه‌و وولاَته له‌لایه‌ن باڵوێزى كرواتیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌رزشى ئه‌و وولاَته پێشوازییه‌كى گه‌رمیان لێكرا، رِۆژى هه‌ینى 19/9 وه‌فده‌كه له زه‌گریبى پایته‌خت سه‌ردانى چه‌ندین ده‌زگا و یاریگا و هۆڵى وه‌رزشیانكرد، له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جێگرى لێپرسراوى شاره‌وانى كرواتیا و بالییوز و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌رزشى ئه‌و وولاَته كۆبۆوه، له دیداره‌كه‌دا به‌رِێز (كه‌مال نورى) سه‌رۆكى شانده‌كه باسى له رِه‌وتى وه‌رزشى كوردستان به‌گشتى و لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان به‌تایبه‌تى كرد، باسى له چالاكى سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كرد، كه بووه مایه‌ى خۆشحاڵى به‌رپرسانى وه‌رزشى ئه‌و وولاَته، _ سه‌رله به‌یانى ئه‌مرِۆ شه‌ممه 20/9 له ناوچه‌ى (بیلۆلاسیتا_ BELOLASITA) كه تایبه‌ته به كه‌مپى مه‌شق و رِاهێنانى سه‌رجه‌م تیپ و هه‌ڵبژارده‌كانى وولاَتى كرواتیا، هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى له هه‌مان ناوچه مه‌شق و رِاهیچنانى خۆى ئه‌نجامدا. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









رِزگاركه‌مال/ كرواتیا_نێردراوى كۆمه‌ڵه‌ى رِۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستان