| فوتساڵی نه‌ورۆز دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد |
|
|
| Saturday, 20 September 2008 | |
|
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ كاتژمێر 3:30 تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ تیپی رِومی دووه‌مین یاری خۆی له‌پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می عه‌بدوڵڵا مه‌شاری رِه‌وزانی رِه‌مه‌زانیدا ئه‌نجامداو توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی رِومی نه‌یانتوانی هیچ هێرشێكی مه‌ترسیدار بكه‌نه سه‌ر گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز نه‌سر جه‌مال توانی گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات، به‌م جۆره كۆتایی به‌گێمی یه‌كه‌م هات. له‌گێمی گێمی دووه‌می یاریه‌كه به‌هه‌مان شێوه یاریزان نه‌سر جه‌مال توانی گۆڵی دووه‌م تۆماربكات و به‌ئه‌نجامی 2-0 نه‌ورۆز توانی به‌سه‌ر رِومیدا سه‌ربكه‌وێت. له‌میانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ر ئه‌مرِۆ خالد رِه‌وزان سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه دیاری تایبه‌تی پێشكه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز كرد، له‌لایه‌ی خۆشیه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز دیاری یانه‌ی پێشكه‌ش به‌ناوبراو كرد. كابتنی رِومیش دیاری خۆی پێشكه‌شی یانه‌ی نه‌ورۆز كرد‌و هونه‌ر عومه‌ریش كابتنی یانه‌ی نه‌ورۆز دیاری یانه‌ی پێشكه‌شی رِومی كرد. ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له 80 تیپ و وڵات و یانه‌ی به‌شدار بوو پێكهاتووه، سه‌رجه‌می به‌شدار بوون كراون به چوار كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه‌كانی " ئه‌مریكانا، نور، سامسۆنگ، ئه‌هلی" یانه‌ی نه‌ورۆز له‌كۆمه‌ڵه‌ی سامسۆنگه‌و به‌دوو بردنه‌وه‌ی تر ده‌گاته یاری كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و برِیاره 23.9.2008 سێیه‌م یاری خۆی له‌گه‌ڵ دیوانیه‌ی شه‌هاب دا ئه‌نجام بدات.
پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می عه‌بدوڵڵا مه‌شاری رِه‌وزانی له‌ساڵی 1980 ه‌وه تاكو ئێسته به‌رده‌وامه‌و هه‌موو ساڵێك له‌رِه‌مه‌زاندا ئه‌نجام ده‌درێ و ساڵی پار تیپی "وه‌تنه‌نیه" توانیویه‌تی كاسی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ببات. له‌مساڵدا یانه‌ی نه‌ورۆز ته‌نها به‌شدار بوو له‌كوردستان و عێراقه‌وه میوانداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كرا، جگه له‌وه وڵاتانی " عومان، ئیمارات، كوێت، سعودیه، به‌حرێن، قه‌ته‌ر" له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شدار بوون. 28.9.2008 كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجام ده‌درێ. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









ئه‌زمرِ سپۆرت، كوێت :