| بردنه‌وه‌ی چێڵسی و به‌رشه‌لۆنه دۆرادنی رۆما |
|
|
| Wednesday, 17 September 2008 | |
|
له‌یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا كاتێك به‌دوو گۆڵی ستیڤن جیرارد توانی به‌سه‌ر یانه‌ی مه‌رسیلیای فه‌ره‌نسیدا سه‌ركه‌وێت. سه‌ره‌تا یانه‌ی مه‌رسیلیا له‌ڕێگه‌ی یاریزان (لۆریك كانا)و له‌خوله‌كی(23)دا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، به‌ڵام پاش سێ خوله‌ك له‌و گۆڵه ستیڤن جیرارد گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوڵ تۆماركرده‌وه‌و دواتر له‌خوله‌كی (32)شدا گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد. له‌یارییه‌كی تردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆی نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌ش كرد كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی. گۆڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ له‌لایه‌ن یاریزانان سێرجیۆ ئاگوێرۆ له‌خوله‌كی(9و36)و مانیش له‌خوله‌كی(54)دا تۆماركران. له‌یارییه‌كی تری هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌یانه‌ی ئابۆیل نیقۆسیای قوبرسی برده‌وه..
گ به‌م سه‌ركه‌وتنه به‌رشه‌لۆنه‌ی نوێ به‌سه‌ركردایه‌تی جۆسیپ گواردیۆلا جارێكی تر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی خۆی ئاشت كرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌دوو هه‌فته‌ی ده‌ستپێكی خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا نمایشێكی بێئومێدكه‌ری پێشكه‌ش كرد‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی له‌خۆی زویر كردبوو. گۆڵه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان رافاییل ماركیز له‌خوله‌كی(21)و سامۆییل ئیتۆ به‌لێدانی سزا له‌خوله‌كی(59)و خافی هێرناندز له‌خوله‌كی(87)دا تۆماركران‌و تاكه گۆڵه‌كه‌ی سپۆرتینگیش له‌خوله‌كی(73) له‌لایه‌ن به‌رگریكار تۆنیله‌وه تۆماركرا. له‌یاریه‌كی تری هه‌مان خولدا یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌نێو یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بوو له‌چوار گۆڵی پاك‌و پوخت.. یانه‌ی چێڵسی كه‌میوانداری له‌یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی كردبوو، به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه كه‌سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو چێڵسی به‌هیوای بۆ دووه‌مجار گه‌یشتنه‌وه‌یه به‌لوتكه‌و كێبڕكێكردن له‌سه‌ر جامه‌كه. گۆڵه‌كانی یانه‌ی چێڵسی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان فرانك لامپاردو جۆ كۆڵ‌و فلۆران مالوداو نیكۆڵا ئه‌نێلكاوه له‌خوله‌كه‌كانی(14و 30و 82و92)دا تۆماركران. |
| دواتر > |
|---|









به‌ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد و تێیدا هه‌ره‌ك له‌یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ و به‌رشه‌لۆنه‌و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان ده‌سته‌به‌ركرد.
ۆڵه‌كانی یانه‌ی شالكه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆی یاری ده‌كرد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان هایكۆ فیسترمان له‌خوله‌كی(24)و ئیڤان راكیتیچ له‌خوله‌كی(35)و ئالتین هاتچی (به‌هه‌ڵه) له‌خوله‌كی(40)و خه‌لیل ئالتینتۆپ له‌خوله‌كی(93)دا تۆماركران‌و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئابۆیل نیقۆسیاش له‌لایه‌ن یاریزان نیناد میرۆلافیچ له‌خوله‌كی(72)دا تۆماركرا.