| (ئه‌نتۆنیۆ ئه‌نیكدا) به‌ره‌و یانه‌ی هه‌ولێر |
|
|
| Wednesday, 17 September 2008 | |
|
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌ئێستاوه خۆی ئامادکردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌شێوه‌ییه‌کی چڕ‌و پڕ به‌شداری له پاڵه‌وانیتیه‌کان بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژووی یانه‌کانی کوردستان و ئێڕاق یاریزانێکی پیشه‌گه‌ری نێوه‌نده‌کانی جیهانی به‌نیازه له‌ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی بکات ،ئه‌ویش( ندیبیوبسی ئه‌نیكدا) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیجیریا ، ئه‌مه‌و له لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تیڤی یاریزانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له‌وه‌رزی داهاتوو وبه‌تایبه‌تی یارییه‌کانی ئاسیا کۆپ خۆی بسه‌لمێنێت،سه‌باره‌ت به چۆنێتی یاریکردن له‌و یانه‌یه‌دا یاریزانی نایجێری ئاماژه‌ی به‌وه کرد دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کوردستان بکه‌م وله‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر گفتوگۆ و دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین به‌مه‌به‌ستیش گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناوبراو مۆر بکه‌م.. شایانی باسه( ئه‌نتۆنیۆ) چه‌ندین یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی نێجیریا ئه‌نجامداوه‌و هه‌ر‌وه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ به‌شداری له خولی تۆپی پێی ژاپۆن کردووه ..
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ و یارییه‌کانی ئاسیا کۆپی یانه‌کان،که بڕیاره سه‌ره‌تاکانی 2009 به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا سازبکرێت ،
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاره یاریزانی کوردی دانیشتووی ووڵاتی نه‌روێژ کارزان ئه‌حمه‌د( کارزۆ)،به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مه‌شق له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له‌م چه‌ند ڕۆژی دادێ بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و به‌هه‌مان شێوه‌ش ناوبراو بۆ کوردستان تیڤی دواو هیوای خواست بتووانێت خۆی له‌ریزی ئه‌م یانه‌وه بدۆزێته‌وه..شایانی باسه حاڵی حازر وه‌رزشوانێکی زۆری کورد له ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێتوو سوود له به‌هره‌و تووانایان وه‌ربگیرێت بێگوومان له‌ئاینده‌دا سوود به‌خش ده‌بن بۆ وه‌رزشی کوردستان.