| سلێمانی و سێیه‌م شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌ك |
|
|
| Thursday, 03 April 2008 | |
|
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری به‌لاَم هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی گۆڵی یه‌ك بهه‌ژێنن ، تا له‌خوله‌كی (40) ی گێمی یه‌كه‌مدا (عه‌دنان سامی) یاریزانی ژماره (26) له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی هێڵی به‌رگری یانه‌ی سلێمانییه‌وه گۆڵی یه‌كه‌می پێرسی تۆماركرد و ، ئه‌م گێمه‌ش به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات . له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی گێمی دووه‌م راهێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی (سه‌لاَحه‌دین شێخ ئه‌مین) گۆرِانێكی ئه‌نجامداو (كارزان حه‌مه یوسف)ی له‌جێی (ره‌نج به‌هادین) به‌شداری پێكرد. له‌م گێمه‌دا ئاستی یانه‌ی سلێمانی زۆر باش بوو تاراده‌یه‌كی زۆر كۆنترِۆڵی یاریه‌كه‌یان كردبوو ، تا له‌ئه‌نجامدا (ئارام محه‌مه‌د كه‌ره‌م) یاریزانی ژماره (10) ی یانه‌ی سلێمانی به‌لێدانێكی سزا گۆڵی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد. یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی به‌رده‌وام بوون له‌هێرش كردن به‌لاَم به‌هۆی په‌له‌كردنی هێرش به‌ران و ته‌ركیز نه‌كردن سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون . له‌دژه هێرشێكدا یاریزانی یانه‌ی پێرس (ئه‌یوب ئه‌یاد)له‌خوله‌كی (92)یاریه‌كه گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و سێ خاڵی گرنگی له یانه‌ی سلێمانی سه‌ندو ، هێنده‌ی تر برینه‌كانی یانه‌ی دایكی قووڵ تر كرده‌وه. له‌وه‌لاَمی پرسیارێكی سایتی یانه‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی سلێمانی له خولی تۆپی پێ كوردستان و دۆرِاندنی سێ یاری له‌و چوار یاریه‌ی كه له‌قۆناغی دووه‌می ئه‌م خوله‌دا ئه‌نجامی داوه ، سه‌لاَحه‌دین شێخ ئه‌مینی راهێنه‌ری یانه‌ی سلێمانی پێی راگه‌یاندین : هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌م دۆراندنه‌مان ئه‌گێرِمه‌وه بۆ په‌له‌كردنی هێلی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌مان ، ئێمه له‌گێمی یه‌كه‌مدا سێ هه‌لی ئاسانی گۆڵكردنمان له‌ده‌ستدا ، له‌گێمی دووه‌میشدا یانه‌ی پێرس به‌ته‌واوی كشابوونه‌وه ، ئێمه كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌مان كردبوو ، به‌لاَم نه‌مان توانی هه‌له‌كان بقۆزینه‌وه ، به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی پێرس له‌گێمی دووه‌مدا له‌یه‌ك هه‌لدا توانیان گۆڵی بردمه‌وه‌مان لێ بكه‌ن . سه‌لاَح به‌رده‌وام بوو وتی له زۆربه‌ی یاریه‌كان به‌ئاستێكی به‌رز یاری ده‌كه‌ین ، به‌لاَم به‌خت یاوه‌رمان نییه‌و هێرشبه‌رانیش چه‌ندێن گۆڵی مسۆگه‌ریان به‌فیرۆ داوه . له‌یاریه‌كی تردا‌و له‌یاریگه‌ی دووه‌می هه‌ولێر یانه‌ی هه‌ندرێن توانی شكست به‌یانه‌ی كه‌ركوك یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بێنێت و به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یاریه‌كه‌ی لێ به‌رێته‌وه . هاوكات له‌یاریگه‌ی یه‌كه‌می هه‌ولێریش یانه‌ی هه‌ولێر به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئاسۆی برده‌وه. ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









له‌یاریگه‌ی یانه‌ی سیروان له سلێمانی له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆزده‌ی خولی تۆپی پێی یانه نایابه‌كانی كوردستان یانه‌ی سلێمانی میوانداری یانه‌ی پێرسی دهۆكی كرد.