| خه‌ڵاتی رۆژنامه‌نووسی سال |
|
|
| Tuesday, 16 September 2008 | |
|
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بۆ ساڵی دووه‌م گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی رۆژنامه‌نووسی سالڕ ساز ده‌كات. له ئێواره‌ی 23/12/2008 له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن. خه‌ڵاتكردنی رۆژنامه‌نووسانی سال بۆ ئه‌مساڵ سێ رۆژنامه‌نووس هه‌ڵده‌بژێردرێت: 1- خه‌ڵاتى باشترین بێژه‌رى ته‌له‌فزیۆن به‌مه‌رجێك خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌هۆى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تییه‌وه پێ بدرێت، نه‌وه‌ك به‌هۆى خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌وه، واتا تواناى به‌رِێوه‌بردنى به‌رنامه‌ى هه‌بێت. 2- خه‌ڵاتى باشترین بێژه‌رى لاوی رادیۆ، به‌مه‌رجێك به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌رِێوه ببات، نه‌وه‌ك خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵ. 3- خه‌ڵاتى باشترین رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه و گۆڤار و سایته‌كان. خه‌ڵاتكردنی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی بۆ ئه‌مسالڕ سێ رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی خه‌ڵات ده‌كرێن: 1- خه‌ڵاتى باشترین بێژه‌رى وه‌رزشی ته‌له‌فزیۆن یا رادیۆ به‌مه‌رجێك خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌هۆى به‌رنامه‌یه‌كى وه‌رزشییه‌وه پێ بدرێت، نه‌وه‌ك به‌هۆى خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌وه، واتا تواناى به‌رِێوه‌بردنى به‌رنامه‌ى وه‌رزشی هه‌بێت. 2- خه‌ڵاتى باشترین رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی له‌ناو رۆژنامه‌كان و سایت و گۆڤاره‌كانی كوردستاندا. 3- خه‌ڵاتى باشترین بێژه‌ری یاری (معلق ریاچی). مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی به‌شداربوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: 1- كه‌سی ناوزه‌دكراو كوردستانی بێت، چ له‌نێو هه‌رێم و چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. 2- كه‌سی ناوزه‌دكراو له‌بواری خۆیدا خاوه‌ن نه‌خش و به‌رهه‌می نایاب بێت. 3- ته‌مه‌نی كه‌سی ناوزه‌دكراو له‌نێوان 14-30 سالڕ بێت. 4- زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه به دۆكیومێنت ئاماده بێت. 5- لایه‌نێكی سه‌لمێندراو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به دۆكیۆمێنت نرخاندبێت. 6- به‌رهه‌می دیاریكراو له ده‌رفه‌تی دیكه‌دا خه‌ڵات نه‌كرابێت. 7- ناوی ته‌واو، ئه‌درێس و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كه‌سی ناوزه‌دكراو ئاشكرا بێت. 8- دیاری كردنی دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رهه‌نگخانه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌رزش و لاوان له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان و سایتی وه‌زاره‌ت و ئیمێلی ئه‌م ئیمه‌یڵه شاردواوه‌یه له مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به یاڤا سکریپته بۆ بینینی <mailto: ئه‌م ئیمه‌یڵه شاردواوه‌یه له مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به یاڤا سکریپته بۆ بینینی > تكایه له‌سه‌ردێرى ئیمێله‌كه بنووسه رۆژنامه‌نووسی سالڕ بۆ په‌یوه‌ندی كردن ده‌بێت.9- دوا رِۆژی په‌یوه‌ندی كردنیش 30/11/2008 ده‌بێت. 10- هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك (CV) خۆی ره‌وانه نه‌كات ناچێته ناو هه‌ڵبژاردن.تێبینی: رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌كان مه‌رجی ته‌مه‌نیان بۆ دانه‌نراوه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان