Powered By JosXP.com
Thursday, 08 January 2009
 
 
خه‌ڵاتی لاوی سال چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 16 September 2008

lawi_sal_copy.jpgوه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان بۆ ساڵی دووه‌م گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی لاوی سالڕ ساز ده‌كات. له‌ ئێواره‌ی 23/12/2008 له‌ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن.

خه‌ڵاتی لاوی سالڕ ئه‌م شه‌ش بوارانه‌ له‌خۆی ده‌گرێته‌وه‌:

1- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت

2- ئه‌ده‌ب "شیعر و چیرۆك و رۆمان"

3- هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی

4- هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ و له‌گه‌لڕ دیزاین

5- هونه‌ری سینه‌ما و دراما و نواندن

6- داهێنانی زانستی

مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی به‌شداربوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

1- كه‌سی ناوزه‌دكراو كوردستانی بێت، چ له‌نێو هه‌رێم و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.

2- كه‌سی ناوزه‌دكراو له‌بواری خۆیدا خاوه‌ن نه‌خش و به‌رهه‌می نایاب بێت.

3- ته‌مه‌نی كه‌سی ناوزه‌دكراو له‌نێوان 14-30 سالڕ بێت.

4- زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ دۆكیومێنت ئاماده‌ بێت.

5- لایه‌نێكی سه‌لمێندراو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌ دۆكیۆمێنت نرخاندبێت.

6- به‌رهه‌می دیاریكراو له‌ ده‌رفه‌تی دیكه‌دا خه‌ڵات نه‌كرابێت.

7- ناوی ته‌واو، ئه‌درێس و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كه‌سی ناوزه‌دكراو ئاشكرا بێت.

8- له‌هه‌ر بوارێك كه‌سێك خه‌ڵات ده‌كرێت.

9- دیاری كردنی دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رهه‌نگخانه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌رزش و لاوان له‌ سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان و سایتی وه‌زاره‌ت و ئیمێلی
ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی <mailto: ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ شاردواوه‌یه‌ له‌ مشه‌خۆره‌کان، پێویستت به‌ یاڤا سکریپته‌ بۆ بینینی > تكایه‌ له‌سه‌ردێرى ئیمێله‌كه‌ بنووسه‌ خه‌ڵاتی لاوی سالڕ بۆ په‌یوه‌ندی كردن ده‌بێت.

10- دوا رِۆژی په‌یوه‌ندی كردنیش 30/11/2008 ده‌بێت.

تێبینی: رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌رزشییه‌كان ته‌مه‌نیان مه‌رجی بۆ دانه‌نراوه‌.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان

www.mosy-krg.org

 
< پێشتر   دواتر >