| نه‌ورۆز یاریه‌كی تری ودی برده‌وه |
|
|
| Tuesday, 16 September 2008 | |
|
ئه‌مرِۆ 15.9.2008 له‌میانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می عه‌بدوڵڵا مه‌شاری رِه‌وزاندا له‌وڵاتی كوه‌یت یانه‌ی "سه‌دی قه‌ته‌ری" له‌به‌رامبه‌ر "دیوانیه‌ی شه‌باب"ی كوه‌یتی به‌ئه‌نجامی 2-1 دۆرِاو له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌یه‌كه‌م یاری كرایه ده‌ره‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌جێهێشت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش نه‌یتوانی به‌شداری بكات. هه‌ر ئه‌مرِۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات له‌گه‌ڵ "سه‌لیم"ی كوه‌یتی یاری كرد‌و توانی 3-1 یاریه‌كه بباته‌وه‌و له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، برِیاره سبه‌ینێ 16.9.2008 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتی سوعودیه یه‌كه‌م یاری له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر "دیوانیه ئه‌لمسباح"ی كوه‌یتی ئه‌نجام بدات. ئه‌مشه‌و فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز یاریه‌كی ودی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سامسۆنگ بابتن ئه‌نجامداو توانی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یاریه‌كه بباته‌وه، له‌كاتێكدا له‌رِیزه‌كانی تیپی سامسۆنگدا یاریزانێكی موحته‌ریفی هۆڵه‌ندی یاری ده‌كرد، برِیاره 19.8.2008 یانه‌ی نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر "رِومی" كوه‌یتی یاری بكات كه‌تیپێكی به‌هێزی نێو كۆمه‌ڵه‌ی سانسۆنگی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه.
|
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









ئه‌زمرِ سپۆرت ، كوه‌یت :