| جیا له سالاَنی رابردوو كوردێك به‌شداره |
|
|
| Monday, 15 September 2008 | |
|
بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌میژوودا یاریزانێكی كورد كه ئه‌ویش (هاوار مه‌لا محه‌مه‌د) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و برای یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی (هه‌لگورد مه‌لا محه‌مه‌د) له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یانه‌ی (ئه‌نۆرسۆسیس فاماجستا)ی قوبرسی به‌شداری ئه‌م خوله گرنگه ده‌كات. خشته‌ی یاریه‌كانی سێ شه‌ممه: بازل (سویسرا) - شاختار (ئۆكرانیا) رۆما (ئیتاڵیا) - كلوج (رۆمانیا) ئایندهۆڤن (هۆڵه‌ندا) - ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید (ئیسپانیا) مارسیلیا (فه‌ره‌نسا) - لیڤه‌رپوڵ (ئینگلته‌را) به‌رشه‌لۆنه (ئیسپانیا) - سپۆرتینگ لشبۆنه (پورتوگال) باناسینایكۆس (یۆنان) - ئه‌نته‌رمیلان (ئیتاڵیا) چێڵسی (ئینگلته‌را) - بۆردۆ (فه‌ره‌نسا) ڤێرده‌ربریمه‌ن (ئه‌ڵمانیا) - ئه‌نۆرسۆسیس فاماجستا (قوبرس)
ئه‌مرۆش دوو شه‌ممه (هاوار) له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌شته ئه‌ڵمانیا و سبه‌ینێ سێ شه‌ممه له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ڤێرده‌ربریمه‌ن)ی ئه‌ڵمانی یاری ده‌كات، به‌م شێوه‌یه‌ش هاوار ده‌بیچته یه‌كه‌م یاریزانی كورد و عێراق كه‌به‌شداری له‌یاریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ده‌كات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سبه‌ینێ سێ شه‌ممه یه‌كه‌مین جه‌وله‌ی یاریه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی (2008-2009) به ئه‌نجامدانی (8)یاری ده‌ست پێده‌كات .