| نه‌ورۆز خۆی ئاماده ده‌كات |
|
|
| Sunday, 14 September 2008 | |
|
له‌میانه‌ی مه‌شق و رِاهێنانه‌كانی دا تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆزدا له‌كوێت له‌پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می رِه‌وزانیدا خۆی بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ی تیپی فوتساڵی " رِومی" ئاماده ده‌كات، شه‌وی 13\14 یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانانی هۆڵه‌ندی و میسری و به‌لجیكی ئه‌نجامداو توانی به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 6 گۆڵ یاریه‌كه بباته‌وه، پاش ئه‌وه له‌لایه‌ن یاریزانی به‌توانای هۆڵه‌ندی "پینتۆ"ه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌شق و رِاهێنانی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌تپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز كرا. یانه‌ی نه‌ورۆز پاش یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له فۆردلوه‌زان، برِیاره رِۆژی كاتژمێر 3ی دوانیوه‌رِۆی پێنج شه‌مه 19.9.2008 له‌یه‌كه‌م یاریدا رِوبه‌رِوی تیپی "رِومی" ببێته‌وه،به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌رده‌كه‌وێ بۆ به‌هێزترین یاری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كه‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی "سه‌دی قه‌ته‌ری" یاری ده‌كات له 23.9.2008 دا. ئه‌مرِۆ له‌میانی یاریه‌كانی هه‌مان پاڵه‌وانێتی دا وڵاتی به‌حرێن به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك دۆرِاو پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌جێ هێشت، به‌ڵام وڵاتی عومان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و بمێنێته‌وه، برِیاره 14.9.2008 هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بگاته وڵاتی كوێت و یه‌كه‌م یاری له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجام بدات به‌ڵام به‌پێی لێدوانی خالد رِه‌وزان سه‌رپه‌رشتیاری رِێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه رِایگه‌یاند " به‌داخه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی عێراقمان بانگێشتی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كردبوو به‌ڵام تاكو ئێسته ئاماده نه‌بوون و نه‌گه‌یشتونه‌ته كوێت به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئاگاداریان نه‌كردوین و داوای لێبوردنیشیان نه‌كردووه بۆیه یه‌ك شه‌مه له‌به‌رامبه‌ر كامێرای رِاسته‌وخۆو هانده‌رانی كوێت دا شوێنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌بێ یاری ده‌مێنێته‌وه‌و تیپی به‌رامبه‌ریان به‌براوه داده‌نرێ." |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









كوێت، راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز: