| میلان شكستێكی تری نۆشی |
|
|
| Sunday, 14 September 2008 | |
|
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی چاودێران و شاره‌زایانی تۆپی پێ لهوبروایهدا بوون ، وه‌رزی ئه‌مساڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ، یه‌كێك ده‌بێ له‌تیپه به‌هێزه‌كان و كێبه‌ركێ ده‌كات له‌سه‌ر نازناوی خولی ئیتاڵیا، بهلاَم دوور له پێش بینیه‌كان و دوای ئه‌نجادانی دوو یاری یانه‌ی میلان ته‌نیا خاڵێكیشی دهستهبهرنهكردووه.
هه‌رچه‌نده یانه‌ی میلان له‌م وه‌رزه‌دا خاوه‌ن هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆكمهیهو چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی وه‌ك (شیفشینكۆ ، ئینزاگی ، كاكا ، رۆناڵدینهۆ ، پاتۆ ،بۆریلۆ) یاری تێدا ده‌كه‌ن ، بهلاَم تا ئێستا له‌دوو یاریدا ته‌نیا گۆڵێكیان تۆمار كردووه. دوابه‌دوای یاریه‌كه‌ی ئه‌مرۆش لهنێومیدیاكانی ئیتاڵیادا ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَوبۆوه كه‌یانه‌ی میلان به‌نیازه ده‌ست به‌رداری راهێنه‌ری یانه‌كه (كارلۆ ئه‌نشیلۆتی) ببێت و بۆ جێگهكهشی (دۆنادۆنی) راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌ست نیشان كراوه. هه‌ر له‌یاریه‌كانی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا یانه‌ی لازیۆ به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی سامپادۆریای برده‌وه، یانه‌ی ناپۆلیش به‌ئه‌نجامی (2-1) له فیورنتینای برده‌وه‌و ، یانه‌ی پۆلۆنیاش به‌گۆڵێكی خاوێن به‌یانه‌ی ئه‌تالانتا دۆرِا. شه‌وی رابردووش یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به ئه‌نجامی (2-1) له‌یانه‌ی كاتانیای برده‌وه‌و ، پالێرمۆش به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره (3-1) له‌یانه‌ی پایته‌خت (رۆما)ی برده‌وه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه، له‌درێژه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان دووچاری دووه‌م شكست بوو، كاتێك به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی جه‌نه‌وا دۆرِا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌یاریگای خۆیدا (1-2) به‌یانه‌ی پۆلۆنیا دۆرِا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش (0-2) به‌یانه‌ی جه‌نه‌وا، دۆرِا، گۆڵه‌كانی یانه‌ی جه‌نه‌واش (جۆسێپی سكۆلی 30 و دیگۆ میلیتۆ90) تۆماریان كرد.