Powered By JosXP.com
Thursday, 08 January 2009
 
 
میلان شكستێكی تری نۆشی چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Sunday, 14 September 2008

a663b.italy_soccer_xmv112.jpgئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌، له‌درێژه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان دووچاری دووه‌م شكست بوو، كاتێك به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی جه‌نه‌وا دۆرِا.

هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی چاودێران و شاره‌زایانی تۆپی پێ له‌وبروایه‌دا بوون ، وه‌رزی ئه‌مساڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ، یه‌كێك ده‌بێ له‌تیپه‌ به‌هێزه‌كان و كێبه‌ركێ ده‌كات له‌سه‌ر نازناوی خولی ئیتاڵیا، به‌لاَم دوور له‌ پێش بینیه‌كان و دوای ئه‌نجادانی دوو یاری یانه‌ی میلان ته‌نیا خاڵێكیشی ده‌سته‌به‌رنه‌كردووه‌.

da7-getty-fbl-ita-genoa-milan.jpgدوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌یاریگای خۆیدا (1-2) به‌یانه‌ی پۆلۆنیا دۆرِا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش (0-2) به‌یانه‌ی جه‌نه‌وا، دۆرِا، گۆڵه‌كانی یانه‌ی جه‌نه‌واش (جۆسێپی سكۆلی 30 و دیگۆ میلیتۆ90) تۆماریان كرد.

هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی میلان له‌م وه‌رزه‌دا خاوه‌ن هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆكمه‌یه‌و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی وه‌ك (شیفشینكۆ ، ئینزاگی ، كاكا ، رۆناڵدینهۆ ، پاتۆ ،بۆریلۆ) یاری تێدا ده‌كه‌ن ، به‌لاَم تا ئێستا له‌دوو یاریدا ته‌نیا گۆڵێكیان تۆمار كردووه‌. دوابه‌دوای یاریه‌كه‌ی ئه‌مرۆش له‌نێومیدیاكانی ئیتاڵیادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بلاَوبۆوه‌ كه‌یانه‌ی میلان به‌نیازه‌ ده‌ست به‌رداری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ (كارلۆ ئه‌نشیلۆتی) ببێت و بۆ جێگه‌كه‌شی (دۆنادۆنی) راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌ست نیشان كراوه‌.

هه‌ر له‌یاریه‌كانی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا یانه‌ی لازیۆ به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی سامپادۆریای برده‌وه‌، یانه‌ی ناپۆلیش به‌ئه‌نجامی (2-1) له‌ فیورنتینای برده‌وه‌و ، یانه‌ی پۆلۆنیاش به‌گۆڵێكی خاوێن به‌یانه‌ی ئه‌تالانتا دۆرِا.

شه‌وی رابردووش یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌ ئه‌نجامی (2-1) له‌یانه‌ی كاتانیای برده‌وه‌و ، پالێرمۆش به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ (3-1) له‌یانه‌ی پایته‌خت (رۆما)ی برده‌وه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د

 
< پێشتر   دواتر >