| |
|
|
| |
|
|
Thursday, 08 January 2009
|
|
|
| |
|
|
نه‌ورۆز فۆردئه‌لوه‌زانی دوور خسته‌وه |
|
|
|
Saturday, 13 September 2008 |
|
كوێت، راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز:
ئه‌مڕۆ شه‌مه 13.9.2008 جارێكی تر ڕۆژنامه‌كانی كوه‌یت تیشكیان خسته سه‌ر بردنه‌وه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له فۆردئه‌لوه‌زان .
ڕۆژنامه‌كانی " الشاهد، القبس، ئه‌لوه‌ته‌ن، النهار، الرۆیه، اوان" به‌مانشێتی " نه‌ورۆزی عێراقی له‌ڕه‌وزان دا فۆردلوه‌زانی دورخسته‌وه" به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و ڕۆژنامانه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه فۆردلوه‌زان یه‌كێك بووه له‌به‌شداربوانه‌ی پاڵه‌وانێتی ڕه‌وزان كه‌ته‌ماعی بردنی كاسی ڕه‌زانی هه‌بووه بۆیه له‌پاش ئه‌و شكسته‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆزدا له‌ناو یاریگاو هانده‌رانی كوێتیدا به‌سه‌ریدا هات ته‌واوی یاریزانه‌كانی به‌گریانه‌وه گۆڕه‌پانی یاریه‌كه‌یان جێهێشت.
ڕۆژنامه‌ی " ئه‌لوه‌ته‌ن" نوسیویه‌تی " یانه‌ی نه‌وروز له‌یه‌كه‌م یاریدا توانی فۆردئه‌لوه‌زان ده‌ركات له پاله‌وانێتی ره‌وزان كه‌خاوه‌نی توانایه‌كی به‌هێزبوو به‌نیازی بردنی كاسی پاڵه‌ونێتیه‌كه بووه‌و دوو یاریزانی ناوداری عومه‌ر جاسرو یاسر مسند له‌م یاریه‌دا هه‌موو توانایه‌كیان خسته كار بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز بهه‌ژێنن به‌لام نه‌یانتوانی هێڵی به‌رگری نه‌روۆز ببرن و گۆلی یه‌كسان بوون بكه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده گۆڵچییان گۆڕی به‌یاریزانێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كسان بوون بكه‌نه‌وه‌و فشاره‌كانیان زیاد بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌ورۆز به‌لام نه‌یانتوانی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو.
یاریزانانی نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسورهێنه‌ر كه‌جێگه‌ی سه‌رنجی هانده‌ران بوو توانی به‌رگری بكات له گۆڵه‌كانی و یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی 2-1 بباته‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌مه 11.9.2008 له‌سه‌ره‌تای هاتنه نێو گۆڕه‌پانی یاریه‌كه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی و گیانێكی وه‌رزشیه‌وه ڕووی له‌هانده‌رانی كوێت كرد‌و سڵاوی وه‌رزشیان ئاراسته كردن ئه‌وانیش به‌چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆزیان كرد، هه‌مان كات دیاری یانه‌ی نه‌ورۆز كه‌ئاڕمی یانه‌ی له‌سه‌ر بوو پێشكه‌ش به‌كابتنی تیپی فۆردئه‌لوه‌زان كرا‌و له‌لایه‌ن "سۆران عومه‌ر" سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه هه‌مان دیاری پێشكه‌شی " خالد ڕه‌وزان" سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ كرا‌و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌و ڕێزلێنانه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد.
به‌م بردنه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وت بۆ یاریه‌كی تری به‌هێز كه‌بڕیاره 19.9.2008 ئه‌نجامی بدات له‌گه‌ڵ "ڕۆمی" ئه‌مڕۆش پاڵه‌وانێتیه‌كه چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ كه‌له‌نێو یاریه‌كاندا یانه‌ی مالیكی به‌حرێن و عومان یاری ده‌كه‌ن.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|