| فوتساڵی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆمار كرد |
|
|
| Friday, 12 September 2008 | |
|
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ كاتژمێر 4:30 یاری نێوان یانه‌ی نه‌ورۆزو فۆردئه‌لوه‌زان ده‌ستی پێكردو له له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوولا یه‌كسان بوون، له‌گێمی دووه‌مدا یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز توانیان فشار له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن و له‌لایه‌ن یاریزان هونه‌ر عومه‌ره‌وه گۆڵی یه‌كه‌م كرا‌و پاش چه‌ند خوله‌كێك یاریزان وه‌میز شامل توانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات. پاش ئه‌و دوو گۆڵه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز تیپی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانیان زیاد كرد له‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆزو توانیان ته‌نها گۆڵێك تۆمار بكه‌ن و یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی نه‌ورۆز 2 به 1 كۆتایی هات و یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌میز شامل كامل دیاری كۆمپانیای سامسۆنگی وه‌رگرت وه‌ك باشترین یاریزان له‌م یاریه‌دا. برِیاره یاری دووه‌می یانه‌ی نه‌ورۆز له 19.9.2008 له‌گه‌ڵ تیپی "رِومی"دا ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌مرِۆ ته‌واوی رِۆژنامه‌كانی وڵاتی كوێت وه‌ك "قه‌به‌س و وه‌ته‌ن و رِه‌ئی و المشاهد و ئه‌وان و روئیه " ئاماژه به یاری ئه‌مرِۆی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و نوسیویانه "ئه‌مرِۆ پاڵه‌وانێتی رِه‌وزان یه‌كه‌م یاری به‌هێزی چاره‌نوس ساز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌ویش یاری نێوان یانه‌ی نه‌ورۆزو فۆرد الوزان"ه له‌نێو تیپی فۆردالوزاندا یاریزانانی ناوداری كوه‌یتی "ناێر مسند و عومه‌ر جاسم" یاری ده‌كه‌ن و ته‌واوی تیشكی رِاگه‌یاندنه‌كان و تیپ و یانه‌و كۆمپانیاكانی به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر یاری ئه‌مرِۆی یانه‌ی نه‌ورۆزه. كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ 11.9.2008 فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌پاڵه‌وانێتی بیست و نۆیه‌می عه‌بدوڵڵا مه‌شاری رِه‌وزانیدا له‌وڵاتی كوێت یه‌كه‌م یاری چاره‌نوس سازی ئه‌نجامداو توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات. به‌پێی سیسته‌می یاریه‌كه به‌یه‌ك دۆرِاندن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌چیته ده‌ره‌وه‌و هه‌ر گێمێكی یاریه‌كه 10 خوله‌كه به‌بێ هیچ پشویه‌ك، ئه‌م یاریانه رِاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی الوگن" ه‌وه په‌خش ده‌كرێ. له‌عێراقدا ته‌نها یانه‌ی به‌شداری كردووه یانه‌ی نه‌ورۆزه كه‌ئه‌مساڵ نازناوی پاڵه‌وانی خولی نایابی فوتساڵی 2008 ی له‌نێوان 38 یانه‌ی عێراقدا به‌ده‌ست هێنا. ناوی یاریزانان و ستافی رِاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا : "هونه‌ر عومه‌ر عه‌لی، زه‌ید واسق ناجی، ئه‌حمه‌د دوره‌ید ئه‌حمه‌د، داركۆ ئه‌حمه‌د باوه‌خاس، وه‌میز شامل كامل، حه‌یده‌ر ته‌حسین عاشور، ئه‌یاد مه‌ئمون و رِاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش شێخ سه‌لام مه‌عروف و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش سۆران عومه‌ر."ه |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









كوێت، راگه‌یاندنی یانه‌ی نه‌ورۆز: