|
ئه‌حمه‌د سالار سلێمانی بهجێدههێلێیت |
|
|
|
Friday, 12 September 2008 |
|
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یه‌وه بۆماوه‌ی ساڵێك سڕكرا، هێرشبه‌ری به‌توانای كوردستان‌و یانه‌ی سلێمانی، ئه‌حمه‌د سالار به‌نیازه بۆساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێرس مۆربكات،
ئه‌حمه‌د به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "سبه‌ینێ ده‌چمه شاری دهۆكو گرێبه‌ندێكی تازه به‌بڕی 20 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێرس مۆردهكهم بۆیاریكردن له‌خولی نایابی عێراقیدا"، سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی له‌یانه‌ی سلێمانی، ئه‌حمه‌د وتی"من تامانگی سێی ساڵی 2009 سزا دراوم، بۆیه ناتوانم یاری بۆهیچ یانه‌یه‌ك بكه‌م، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه، به‌یه‌كجاری سلێمانی بهجێدههێڵمو یاری بۆناكهمو پێده‌چێت له‌خولی كوردستانیش یاری بۆ پێرس بكه‌م".
سلێمانی، ئاوێنه‌سپۆرت
|