|
هۆڵێكی وه‌رزشی به مواسه‌فاتی نێوده‌وڵه‌تی |
|
|
|
Tuesday, 02 September 2008 |
|
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سێشه‌ممه، رایگه‌یاند به بڕی سێ ملیار دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی 2008ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هۆڵێكی وه‌رزشی داخراو به مواسه‌فاتی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی دروست ده‌كرێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د كه‌ریم به ئاژانسی(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌شی پرۆژه وه‌رزشیه‌كان بۆ ساڵی 2008 بڕیارمانداوه كه هۆڵێكی وه‌رزشی داخراو به مواسه‌فاتی نێوده‌وڵه‌تی و به تازه‌ترین شێوازی مۆدێرن له سلێمانی دروست بكه‌ین."
رونیشیكرده‌وه كه "شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك و زه‌وییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه دابین كراوه و حاڵی حازر كه‌شفی بۆ ده‌كرێت."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه وه‌رزشیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و هۆڵه تایبه‌ته به یارییه‌كانی باله و تۆپی ده‌ست و باسكه "هه‌روه‌ك شوێنی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه و سمیناری وه‌رزشی و مانه‌وه‌ی وه‌رزشكاران له هۆڵه‌كه‌دا دابین ده‌كرێت جگه له دامه‌زراندنی شوێنی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی بۆ وه‌رزشكاران."
وتیشی "خه‌ڵكی شاری سلێمانی به گشتی سود له‌و هۆڵه ده‌بیننن و هاوكات كۆلێژ و په‌یمانگا وه‌رزشییه‌كانیش سودی لێده‌بینن."
|