| |
|
|
| |
|
|
Thursday, 08 January 2009
|
|
|
| |
|
|
هه‌ولێر خۆی نوێ ده‌كاته‌وه |
|
|
|
Tuesday, 02 September 2008 |
|
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر سێشه‌ممه ئاشكرایكرد كه بۆندی ستافی راهێنهرانو پێنج له یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌یان ئیمزاكردووه.
د. عه‌بدوڵڵا مه‌جید له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "بۆندێكمان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر سائیر ئه‌حمه‌د به بڕی 50 هه‌زار دۆلار ئیمزا كرد، كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك مه‌شقپێكردنی یانه‌كه له خولی عێراق‌و ئاسیا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها مووچه‌یه‌كی مانگانه به بڕی 2 هه‌زار دۆلار به‌و راهێنه‌ره ده‌ده‌ین".
سائیر ئه‌حمه‌د كه له نێوه‌ندی وه‌رزشی عێراقدا به (ئه‌بو عه‌قل) ناسراوه، له یاری پێشكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی بژارده‌ی عێراقه‌وه مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری به شێوه‌یه‌كی كاتی وهرگرتو توانی یانه‌كه بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی‌و له دواییشدا نازناوی خولی بژارده‌ی بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر رونیشیكرده‌وه "بۆندی هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رو عیماد هاشم راهێنه‌ری گۆڵچییهكانمان ئیمزاكردو كه هه‌ر یه‌كه‌یان به بڕی 15 هه‌زار دۆلاره".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا "هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆندی پێنج یاریزانی یانه‌كه‌مان نوێكرده‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاتوون، ئه‌وانیش یاریزانان (یاسر ره‌عد‌و ویسام زه‌كی‌و سامال سهعیدو موسلیم موبارهكو خه‌لدون ئیبراهیم)ن‌و بۆندی هه‌ریه‌كه‌یان 50 ملیۆن دیناره".
د.عه‌بدوڵڵا له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا گله‌یی له هه‌ندێك یانه‌ی وه‌رزشیی له عێراقدا كرد، كه نرخی راهێنهرانو یاریزانانیان به‌رزكردۆته‌وه "هه‌ندێك یانه هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا له به‌رده‌م نییه، كه‌چی نرخی راهێنه‌رو یاریزانانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌و ركابه‌ری ئێمه ده‌كه‌ن، كه پاڵه‌وانیه‌تی جامی یه‌كێتی ئاسیامان له به‌رده‌مه به‌شداریی تێدا بكه‌ین، ئه‌و یانانه كێشه‌یان بۆ دروست كردووین‌و هه‌ندێك له یاریزانه‌كانمان داوای بۆندی گرانبه‌هاو پاره‌و ئیمتیازی زۆر ده‌كه‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به بۆندی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر، سكرتێری یانه‌كه حاجی مه‌حمود عه‌زیز به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "هه‌ریه‌كه له یاریزانانی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌مان ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح‌و لوئه‌ی سه‌ڵاح داوای بڕی 80 ملیۆن دینار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش بۆندێكی دیكه‌مان پێداون‌و بوارمان پێداون تا بیری لێبكه‌نه‌وه، چونكه ئێمه‌ش پلانی خۆمان بۆ وه‌رزی نوێ هه‌یه".
وتیشی "یانه‌كه‌مان بۆندێكی به به‌های 20 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوك (هه‌ردی نوره‌دین) مۆركردو له وه‌رزی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه درێسی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌پۆشێت".
ئاشكراشیكرد " په‌یوه‌ندییمان به یاریزانانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه (عه‌لی مهنسورو ئه‌حمه‌د ئه‌یاد) كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام یانه‌ی جه‌وییه ره‌زامه‌ندیی پیشان نه‌داوه‌و داوای پاره‌یه‌كی زۆر بۆ گواستنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن".
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی خولی یانه بژارده‌كانی عێراقی له تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتاییدا یه‌كشه‌ممه‌ی پێشووتر له نێو یاریگه‌ی گه‌ل له به‌غدا به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی زه‌وڕای برده‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌م وه‌رزه به نوێنه‌رایه‌تی عێراق، به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا ده‌كات.
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|