| سیروان و سلێمانی یه‌كسان بوون |
|
|
| Sunday, 31 August 2008 | |
|
له چوارچێوه‌ی خۆئاماده‌كردنی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بۆ وه‌رزی نوێی ئه‌مساڵ ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ،كاتژمێر(4.30) ده‌قیقه‌ی سه‌ر له‌ئێواره، یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌نجامدا.
یاریه‌كه له‌یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ به‌رِێوه‌چوو، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه ئاستی هه‌ردوو تیپ نزیك بوو له‌یه‌كه‌وه ، هه‌ردوولا چه‌ند جارێك گه‌شتنه گۆڵی یه‌كتری ، به‌لاَم یاریزانانی هه‌ردوولا نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و ئه‌م گێمه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات. له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی یانه‌ی سلێمانی به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه بینران و تاراده‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵی هێڵی ناوه‌رِاستی یاریگایان كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی سیروانی نوێ،به‌لاَم ئه‌مه نه‌بووه هۆی تۆماركردنی گۆڵ و كۆتایی هێنانی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
پێویسته بوترێت هه‌رچه‌نده زیاد له دوو یاریزانی سه‌ره‌كی یانه‌ی سلێمانی له‌م یاریه‌دا ئاماده‌نه‌بوون ، به‌لاَم ئه‌و ئاسته‌ی كه‌له‌تیپی سلێمانی بینرا ده‌توانرێت چاوه‌رِێی ئه‌نجامی باشی لێبكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و ماندووبونی سه‌رۆكی یانه‌و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه (مه‌لا جه‌بار) دێت كه‌رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له هێنانی راهێنه‌رو چه‌ند یاریزانێكی به‌توانا و تازه كردنه‌وه‌ی بۆندی زۆرینه‌ی یاریزانانی تیپه‌كه. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
له‌م یاریه‌دا رهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین گۆرِینیان له رِیزی یاریزانه‌كاندا ئه‌نجامداو چه‌ند نه‌خشه‌و پلانێكی جیاوازیان تاقیكرده‌وه.