|
رۆبینهۆ ره‌خنه له ریاڵ مه‌درید ده‌گرێت |
|
|
|
Sunday, 31 August 2008 |
|
هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رۆبینهۆ، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كرد، كه رێگه‌یان پێنه‌داوه یانه‌كه جێ بهێڵێت‌و روبكاته یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ بۆی سازكرا رۆبینهۆ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت یانه‌ی ریاڵ به‌جێبهێڵم‌و روبكه‌مه یانه‌ی چێڵسی، رونیشیكرده‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام یانه‌كه‌م رازیبكه‌م بۆئه‌وه‌ی یانه‌كه‌م جێبهێڵم به‌ڵام پاش بێهیوابوونی یانه‌ی ریاڵ له هێنانی كرستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستا نایانه‌وێت من یانه‌كه جێبهێڵم.
جێی باسه بۆ یاری ئه‌مشه‌وی نێوان ریاڵ مه‌درید و لاكه‌رۆنیای ئیسپانی له‌یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی یاریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵی لالیگای ئیسپانیادا شۆسته‌ری راهێنه‌ر رۆبینهۆی بانگهێشت نه‌كردووه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|