Powered By JosXP.com
Thursday, 08 January 2009
 
 
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی كوردستان چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Sunday, 31 August 2008

1234.jpgبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كشه‌ممه‌، ئاشكرای كرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كار و پرۆژه‌یه‌ك وه‌ك كۆنفرانسی‌ وه‌رزشی‌ و كۆنفرانسی‌ میدیای‌ وه‌رزشی‌.

ئه‌میر حاجی داوود به‌ ئاژانسی (ده‌نگه‌كانی عێراق)ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت خرایه‌ روو بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كار و پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگ."
وتیشی‌ "سه‌باره‌ت به‌ كۆنفرانسی وه‌رزشی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 28- 30/11/2008 له‌ به‌ریتانیا سازبكرێت، كۆمیته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ئاماده‌ كرا."
رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردراوه‌ كه‌ "له‌ ده‌رفه‌تێكی نزیكدا كۆنفرانسێكی میدیای وه‌رزشی له‌ هه‌ولێر ساز بكرێت و له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا خولێكی پزیشكی وه‌رزشی بۆ راهێنه‌رانی وه‌رزشیی سه‌رتاسه‌ری كوردستان سازبكرێت."
ئه‌میر حاجی‌ داوود ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هاوكات "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێریی وه‌زاره‌ت كراوه‌ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ رۆژی خاوێنكردنه‌وه‌ی كوردستان ئاماده‌ بكات، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی‌ 25/10/2008."
وتیشی‌ "هه‌رچی تایبه‌ته‌ به‌ خه‌ڵاتی ژنپارێزی و لاوی ساڵیش، بڕیاره‌ له‌ مانگی 11 و 12 سازبكرێن و مه‌راسیمی‌ خه‌ڵاتی وه‌رزشه‌وانانی ساڵیش ده‌كه‌وێته‌ 18/1/2009."
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی كوردستان ساڵی رابردوو هه‌ڵمه‌تێكی پاكردنه‌وه‌ی به‌ بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی جیهانییه‌وه‌ ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی لاوی ساڵی به‌خشییه‌ نۆ لاوی به‌هره‌مه‌ند له‌ بواره‌ جیاجیاكانی داهێنان، جگه‌ له‌وه‌ش خه‌ڵاتی ژنپارێزیی دایه‌ (خه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا)، ئاماده‌كاری‌ كتێبی‌ (ئۆقیانووسێك له‌ تاوان) كه‌ لێكولێنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان.

 
< پێشتر   دواتر >