| تۆپی ده‌ستی سلێمانی به‌رده‌وامه له بردنه‌وه |
|
|
| Wednesday, 02 April 2008 | |
|
له‌یاری یه‌كه‌مدا كه له‌هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجامدرا،یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو به‌ئه‌نجامی (30-22) گۆڵ له‌یانه‌ی رزگاری خانه قینی برده‌وه. پاش ئه‌م یاریه‌و له‌هه‌مان هۆڵ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌زمرِ و سیروانی نوێ به‌یه‌ك گه‌یشتن پاش ئه‌نجام دانی یاریه‌كی ئاست به‌رز یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا (29) گۆڵ كۆتایی هات . برِیاریش وایه له‌م مانگه‌دا یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌میش ده‌ست پێ بكات. دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تاچواره‌م ی تیپه‌كان به‌م جۆره‌یه: 1- هه‌ولێر22خاڵ. 2- سیروانی نوێ19خاڵ. 3-ئه‌زمرِ17خاڵ. 4- سلێمانی16خاڵ. ئا/بێوه‌ی |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









دوێنی سێ شه‌ممه به‌دوویاری یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی هات.