| سلێمانی سه‌ركه‌وت بۆشه‌ش گۆشه‌ی زێرِین |
|
|
| Wednesday, 27 August 2008 | |
|
There are no translations available
تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی، له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له به‌غدا، له‌یاریه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی خولی نایابی یانه‌كانی عێراقدا به‌شداره‌و له‌گروپی دووه‌می یانه‌كاندایه. پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای یاری خۆیدا له‌م قۆناغه‌دا به‌ئه‌نجامی (32-21) له‌یانه‌ی نه‌وتی میسانی برده‌وه بۆ قۆناغی شه‌ش تیپی یانه‌كان (شه‌ش گۆشه‌ی زێرِین) سه‌ركه‌وت. هه‌ر له‌درێژه‌ی یاریه‌كاندا تیپی یانه‌ی كه‌رخ به ئه‌نجامی (27-24) له‌تیپی یانه‌ی شورته‌ی برده‌وه،یانه‌ی كه‌ربه‌لاش به‌ئه‌نجامی (27-26) له‌یانه‌ی فتوه‌ی موسڵی برده‌وه. له‌یاریه‌كانی لاوانیشدا ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره بوو: نه‌وتی میسان 28-27 سلێمانی كه‌رخ 14-8 شورته فتوه 30-28كه‌ربه‌لا به‌م دۆر\اندنهش تیپی لاوانی یانه‌ی سلێمانی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌سته‌به‌ر بكات و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد. |
| Next > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د