Powered By JosXP.com
Thursday, 08 January 2009
 
 
سلێمانی سه‌ركه‌وت بۆشه‌ش گۆشه‌ی زێرِین طباعة ارسال لصديق
Wednesday, 27 August 2008
FRONTPAGE_NO_TRANSLATION_AVAILABLE

dsc01129.jpgبێوه‌ی ئه‌حمه‌د

تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی، له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له‌ به‌غدا، له‌یاریه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی خولی نایابی یانه‌كانی عێراقدا به‌شداره‌و له‌گروپی دووه‌می یانه‌كاندایه‌.

پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای یاری خۆیدا له‌م قۆناغه‌دا به‌ئه‌نجامی (32-21) له‌یانه‌ی نه‌وتی میسانی برده‌وه‌ بۆ قۆناغی شه‌ش تیپی یانه‌كان (شه‌ش گۆشه‌ی زێرِین) سه‌ركه‌وت.

هه‌ر له‌درێژه‌ی یاریه‌كاندا تیپی یانه‌ی كه‌رخ به‌ ئه‌نجامی (27-24) له‌تیپی یانه‌ی شورته‌ی برده‌وه‌،یانه‌ی كه‌ربه‌لاش به‌ئه‌نجامی (27-26) له‌یانه‌ی فتوه‌ی موسڵی برده‌وه‌.

له‌یاریه‌كانی لاوانیشدا ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌ بوو:

نه‌وتی میسان 28-27 سلێمانی

كه‌رخ 14-8 شورته‌

فتوه‌ 30-28كه‌ربه‌لا

به‌م دۆر\اندنه‌ش تیپی لاوانی یانه‌ی سلێمانی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌سته‌به‌ر بكات و ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.

 
التالى >