Powered By JosXP.com
Thursday, 11 March 2010
 
 
تۆپی پێی سلێمانی و چه‌ند گرێبه‌ستێك چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 26 August 2008

dsc07082.jpg به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێز كردنی تیپه‌كه‌و ململانێ كردنی یانه‌ گه‌وره‌كان له‌وه‌رزی نوێدا ، یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی چه‌ند یاریزانێكی نوێی هێناوه‌ته‌ ریزی تۆپی پێی یانه‌كه‌وه‌و بۆندی چه‌ند یاریزانێكیشی نوێ كردۆته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی شاكر مه‌حمود كرایه‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌و بۆندی هه‌ڵگوردی مه‌لا محه‌مه‌د تازه‌ كرایه‌وه‌ ، یانه‌ی سلێمانی بۆندی له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوكدا مۆركرد.

dsc07109.jpgیاریزانه‌كانیش (سه‌فوان عه‌بدولكه‌ریمی) گۆڵجی و هه‌ریه‌ك له‌ (زانا محه‌مه‌د حه‌بیب و عیماد خه‌لیفه‌)ن، هاوكات له‌گه‌ڵ مۆركردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوبوو له‌هێنانه‌وه‌ی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر (دارا محه‌مه‌د حه‌بیب) بۆ ریزی یانه‌كه‌.

پێشتریش بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی خانه‌قین(سامان عه‌بدولكه‌ریم و حه‌یده‌ر جاسم) وه‌ یاریزانی یانه‌ی شێروانه‌ (سه‌لام عه‌زیز) وه‌ یاریزانی تیپی دووه‌می لاوانی یانه‌ی بوخومی ئه‌ڵمانی مۆركراوه‌.

سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌والاَنه‌ش (مه‌لا جه‌بار) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی پێی راگه‌یاندین.

 
< پێشتر   دواتر >