| تۆپی پێی سلێمانی و چه‌ند گرێبه‌ستێك |
|
|
| Tuesday, 26 August 2008 | |
|
به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌هێز كردنی تیپه‌كه‌و ململانێ كردنی یانه گه‌وره‌كان له‌وه‌رزی نوێ‌دا ، یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی چه‌ند یاریزانێكی نوێی هێناوه‌ته ریزی تۆپی پێی یانهكهوهو بۆندی چه‌ند یاریزانێكیشی نوێ كردۆته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی شاكر مه‌حمود كرایه راهێنه‌ری تیپه‌كه‌و بۆندی هه‌ڵگوردی مه‌لا محه‌مه‌د تازه كرایه‌وه ، یانه‌ی سلێمانی بۆندی له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوكدا مۆركرد. یاریزانه‌كانیش (سه‌فوان عه‌بدولكه‌ریمی) گۆڵجی و هه‌ریه‌ك له (زانا محه‌مه‌د حه‌بیب و عیماد خه‌لیفه)ن، هاوكات له‌گه‌ڵ مۆركردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوبوو له‌هێنانه‌وه‌ی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر (دارا محه‌مه‌د حه‌بیب) بۆ ریزی یانه‌كه.
پێشتریش بۆند له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی خانه‌قین(سامان عه‌بدولكه‌ریم و حه‌یده‌ر جاسم) وه یاریزانی یانه‌ی شێروانه (سه‌لام عه‌زیز) وه یاریزانی تیپی دووه‌می لاوانی یانه‌ی بوخومی ئه‌ڵمانی مۆركراوه. سه‌رجه‌م ئه‌م ههوالاَنهش (مه‌لا جه‌بار) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی پێی راگه‌یاندین. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
یاریزانه‌كانیش (سه‌فوان عه‌بدولكه‌ریمی) گۆڵجی و هه‌ریه‌ك له (زانا محه‌مه‌د حه‌بیب و عیماد خه‌لیفه)ن، هاوكات له‌گه‌ڵ مۆركردنی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌دا یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوبوو له‌هێنانه‌وه‌ی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر (دارا محه‌مه‌د حه‌بیب) بۆ ریزی یانه‌كه.