Powered By JosXP.com
Thursday, 11 March 2010
 
 
دووه‌مین بردنه‌وه‌ی سلێمانی چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Tuesday, 26 August 2008

dsc01126.jpg

تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی دوای سێ یه‌كسان بوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی فتوه‌دا تۆمار كرد .

دوێنی له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له‌به‌غدای پایته‌خت تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی (34-24)گۆڵ له‌یانه‌ی فتوه‌ی برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش تاراده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد.

له‌یاریه‌كی تردا یانه‌ی شورته‌ به‌ئه‌نجامی 30-26گۆڵ له‌یانه‌ی كه‌ره‌لای برده‌وه‌ ، یانه‌ی كه‌رخیش به‌رده‌وامه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامی باش و ئه‌م یاریه‌شی به‌ئه‌نجامی 36-28 له‌یانه‌ی نه‌وتی باشوور برده‌وه‌.

pag.ht1.jpgله‌یاریه‌كانی لاوانیشدا كورِانی یانه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فتوه‌ شكستیان خواردو به‌ئه‌نجامی (24-26) گۆڵ یاریه‌كه‌یان دۆرِاند، لاوانی یانه‌ی كه‌ربه‌لاش (30-21) گۆڵ له‌لاوانی یانه‌ی شورته‌یان برده‌وه‌، هه‌ردوێنێ و له‌یاریه‌كانی خولی لاواندا تیپی یانه‌ی كه‌رخ به‌ئه‌نجامی (22-17) له‌ تیپی نه‌وتی باشوریان برده‌وه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د

 
< پێشتر   دواتر >