| دووه‌مین بردنه‌وه‌ی سلێمانی |
|
|
| Tuesday, 26 August 2008 | |
|
There are no translations available
تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی دوای سێ یه‌كسان بوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی فتوه‌دا تۆمار كرد . دوێنی له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له‌به‌غدای پایته‌خت تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌خوله‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا دوای ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی (34-24)گۆڵ له‌یانه‌ی فتوه‌ی برده‌وه، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش تاراده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد. له‌یاریه‌كی تردا یانه‌ی شورته به‌ئه‌نجامی 30-26گۆڵ له‌یانه‌ی كه‌ره‌لای برده‌وه ، یانه‌ی كه‌رخیش به‌رده‌وامه له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامی باش و ئه‌م یاریه‌شی به‌ئه‌نجامی 36-28 له‌یانه‌ی نه‌وتی باشوور برده‌وه.
|
| < Prev | Next > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
له‌یاریه‌كانی لاوانیشدا كورِانی یانه‌ی سلێمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فتوه شكستیان خوارد‌و به‌ئه‌نجامی (24-26) گۆڵ یاریه‌كه‌یان دۆرِاند، لاوانی یانه‌ی كه‌ربه‌لاش (30-21) گۆڵ له‌لاوانی یانه‌ی شورته‌یان برده‌وه، هه‌ردوێنێ و له‌یاریه‌كانی خولی لاوان‌دا تیپی یانه‌ی كه‌رخ به‌ئه‌نجامی (22-17) له تیپی نه‌وتی باشوریان برده‌وه.