| |
|
|
| |
|
|
Thursday, 08 January 2009
|
|
|
| |
|
|
جامی خولی عێراق له‌هه‌ولێره |
|
|
|
Monday, 25 August 2008 |
|
FRONTPAGE_NO_TRANSLATION_AVAILABLE
وه‌زیری وه‌رزش‌ولاوان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، تیپی تۆپی پێی هه‌ولێر، نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه، له پێشوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری‌و ره‌سمیدا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر‌و جامی خولی عێراق گه‌یانده‌وه شاره‌كه.
ته‌ها به‌رواری به ئاژانسی(ده‌نگه‌كانی عێراق)ی وت "یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر، گه‌یشتنه‌وه شاره‌كه‌یان‌و بڕیاریشوایه به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی خولی بژارده‌ی عێراق، ئێواره‌ی دووشه‌ممه، له پاركی سامی عه‌بدولره‌حماندا ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازبكرێت."
به‌رواری سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌ر یانه‌ی زه‌وڕای به "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مێژوویی وه‌سفكرد."
جێگه‌ی باسه یانه‌ی هه‌ولێر ،ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، بۆ جاری دووه‌م له مێژووی خۆیدا بوو بوو به پاڵه‌وانی خولی بژارده‌ی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌یاریگای گه‌ڵ له‌ناو شاری به‌غدا به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا دا سه‌ركه‌وت.
یارییه‌كه له‌كاتی ئاساییی خۆیدا واته له هه‌ردوو گێمی یه‌كه‌م‌و دووه‌مدا به بێ گۆڵ ته‌ه‌واوبوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هه‌لی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا، دواتر له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا له خوله‌كی 9 واته له خوله‌كی 99ی یارییه‌كه‌دا یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح پاسێكی له هاوڕییه‌كه‌ی خۆی شوان مامۆ(حه‌یده‌ر قاره‌مان) پێگه‌یشت‌و سه‌ركه‌وتووانه تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆماركرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر له‌دوای فیكه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه بۆ ده‌ربڕینی خۆشی‌و شادی به‌سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌یان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و تا دره‌نگه‌شه‌وه‌ی رابردوو به‌رده‌وام بوو، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ(دووشه‌ممه)ش جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنه‌وه‌ی یاریزانانیان ده‌كرد‌و تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كاروانی ئۆتۆمبێڵی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌م هوتاف‌و ده‌ربڕینی خۆشیه‌وه له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه،
جه‌ماوه‌رێكی زۆر له رێگه‌ی شاشه‌ی گه‌وره‌وه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر‌و به‌رده‌م بازاڕی نیشتیمان سه‌یری یارییه‌كه‌یان ده‌كرد، كه راسته‌وخۆ له كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقیه‌وه په‌خشده‌كرا.
یه‌كێ له هانده‌ران به‌ناوی ئه‌حمه‌د جه‌میل خۆی به(ده‌نگه‌كانی عێراق)ناساند‌و وتی "له‌كااتژمێری چواری ئێواره‌وه له‌م شوێنه‌دا وه‌ستاوم چاوه‌ڕوانی بینیی یارییه‌كه‌م ده‌كرد، به‌و پێیه‌ی كه شاری به‌غدا به سه‌دان كیلۆمه‌تر له هه‌ولێره‌وه دووره، به‌ڵام له‌ناخه‌وه وا هه‌سم ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كاندام."
وتیشی "گرنگ جامه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا‌و ماندوبونی ساڵێكمان به‌فیڕۆنه‌چوو، یاریزان‌و ئیداره‌و كادیره‌كانی راگه‌یاندن هه‌وڵێكی زۆریاندا تا به‌رگری له‌و نازناوه بكه‌ن كه ساڵی پار به‌ده‌ستهاتبوو."
مه‌ڕوان خالیدیش كه هانده‌رێكی تربوو له‌ته‌ك كۆمه‌ڵێك هاوڕێی خۆیدا ده‌ستیكردبوو به هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و له‌به‌رده‌م ده‌یان كه‌سی تر كه وێنه‌ی قه‌ڵا‌و مناره‌ی هه‌ولێریان به‌رزكردبووه‌وه.
شه‌قامی ئیسكان له‌دوای یارییه‌كه‌دا بوو به شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر، كه تیایدا تێكڕا به‌ده‌م گۆرانی‌و مۆسیقاوه گوزارشتیان له دڵخۆشی ده‌كرد به به‌ۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه.
|
|
|
|
|
|