| پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى روو ده‌كاته لوبنان |
|
|
| Monday, 25 August 2008 | |
|
There are no translations available
دواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى تۆپی سه‌رمێزى پله نایابى یانه‌كانى عێراق كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له هۆڵى گه‌لى شارى به‌غدا به‌رێوه‌چوو ، سه‌عات 5,30 ئێوارێی رۆژى 25/8 له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له هیوا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیار و رێكه‌وت ره‌ئوف راهێنه‌رو هه‌ردى ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تۆپی سه‌رمێزى پێشكهوتوانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، راگه‌یاندنى یانه‌كه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن سازكرد. له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌رى پێكهاته‌ى تۆپی سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه ووته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد و تیایدا به كورتى باسیان له چونێتهى به‌شداریكردن و به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه‌یان له خولى نایابى عێراقدا كرد‌و خوشحاڵی خۆیان دهربرِى بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى كه یانه‌كه‌یان تۆماریكردوه. رێكه‌وت ره‌ئوف راهێنه‌رى تۆپی سه‌رمێزى پێشمه‌رگه ووتى: له راستیدا توانیمان به تواناوئاستێكى داواكراو و زۆر باشه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه له خولى عێراقدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و ئێستاش خولى كوردستان‌مان له به‌رده‌مدایه به‌هۆى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه پێده‌چێت هه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌مى له راهێنان و مه‌شقدا دروست بێت. هیوا ئه‌حمه‌د هیواى خواست كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئاورِى ته‌واو له كچانیش بده‌نه‌وه و ئه‌و توێژه‌ش به هه‌ند وه‌ربگرن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئاماده‌یى ریزى پێكهاته‌ى یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى لوبنانى به باشى وه‌سفكرد، ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى كه باشترین یاریزان له پێكهاتهكدایه به یاریزانانى خۆمانه‌وه به‌شداریى له‌و پاڵه‌وانێتی یه‌دا ده‌كه‌ن. هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا هیوا ئه‌حمه‌د و رێكه‌وت ره‌ئوف وهلاَمى پرسیارى سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و نوێنه‌رى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنیان دایه‌وه ، له‌میانه‌ى وهلاَمدانهویاندا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه تیپی پێشكهوتوانى تۆپی سه‌رمێزى دوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و یانه‌ى سلێمانى مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به نوێنه‌رایه‌تى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى وولاَتانى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن له لوبنان. ئه‌نجامى ته‌واوى یارییه‌كانى تیپی پێشكهوتوانى تۆپی سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى پله نایابى یانه‌كانى عێراقدا: پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ( 3_ سفر ) له یانه‌كانى كوفه و ئیمام ته‌قین و سناعه‌ى برده‌وه پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (3_1) له یانه‌كانى نه‌جه‌ف و هه‌ڵه‌بجه وسیروانى نوێی برده‌وه پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (3_2)له یانه‌ى موسڵى برده‌وه و (2-3) به یانه‌ى سلێمانى دۆراند. ریزبه‌ندى پله‌ى یه‌كه‌م تا شه‌شه‌م به‌مجۆره بوو: 1_ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 8 خاڵ یه‌كه‌مى خوله‌كه 2_ سلێمانى 8 خاڵ به جیاوازى و لێكدانهوى یارییه‌كانى 3_سیروانى نوێ 8 خاڵ به جیاوازى و لێكدانهوى یارییه‌كانى 4_هه‌ڵه‌بجه 4خاڵ 5_نه‌جه‌ف 4 خاڵ 6_ موسڵ 4 خاڵ |
| Next > |
|---|









سدیق عه‌واڵى