| ئۆڵۆمپیاد كۆتایی هات |
|
|
| Monday, 25 August 2008 | |
|
FRONTPAGE_NO_TRANSLATION_AVAILABLE
رۆگ له‌وته‌یه‌كیدا كهلهئاههنگی كۆتاییدا پێشكه‌شی كرد وتی "ته‌واوبوونی پێشبڕكێكانی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی بیست‌و نۆهه‌مین رادهگهینو داوا له‌لاوان ده‌كه‌م له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه‌پاش چوار ساڵی تر لهلهنده كۆببنه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕان بۆ سیهه‌مین ئۆڵۆمپیاد". هه‌روه‌ها رۆگ وتی "سوپاسی گه‌لی چین‌و هه‌موو خۆبهخشهكانو لیژنه‌ی رێكخه‌ری ئۆڵۆمپیاد ده‌كه‌م، له‌میانی ئه‌م خوله‌وه جیهان زۆرشتی ده‌رباره‌ی چین زانی‌و چینیش زیاتری ده‌رباره‌ی جیهان زانی". رۆگ له‌میانی وته‌كه‌یدا وتی "ئه‌مه كۆتایی ماوه‌یه‌كه كه شانزه رۆژی نایابی خایاند‌و بۆ ئه‌به‌د له‌بیری ناكه‌ین"، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ستایشی ستادیۆمو یاریگاو پرۆژه وه‌رزشییه‌كانی چینی كرد كهیارییهكانی ئۆڵۆمپیادی تێدا ئه‌نجامدرا وه‌ك یاریگای (هێلانه‌ی باڵنده)و ئه‌و مهلهوانگهیانهی كهپێشبڕكێكانی مه‌له‌وانیی تێدا ئه‌نجامدرا. جێی باسه زیاتر له(11) هه‌زار یاریزان له(204) ده‌وڵه‌تی جیهانه‌وه له‌ئۆڵۆمپیادی په‌كیندا به‌شداریان كرد كه‌رۆژی(8/8) ده‌ستی پێكردو دوێنێ(24/8) كۆتایی پێهات، تێیدا (302) مێدالیای ئاڵتوونی دابه‌شكرا، كهلهسهرجهمی پێشبڕكێكانیشدا چین باڵاده‌ستی خۆی نواند‌و (100) مێدالیای جۆراو جۆری به‌ده‌ستهێنا له‌نێوانیاندا (51) مێدالیای ئاڵتوونیو (21) مێدالیای زیوییو (28) مێدالیای برۆنزی، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌كۆكردنه‌وه‌ی(36) مێدالیای ئاڵتوونی، له‌كاتێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كۆی گشتی(110) مێدالیای جۆراو جۆری به‌ده‌ستهێنا. |
| < السابق | التالى > |
|---|









دوێنێ(24/8/2008) جاك رۆگ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی په‌رده‌ی له‌سه‌ر پێشبڕكێكانی كۆپی بیست‌و نۆهه‌مینی خولی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد ناسراو بهئۆڵۆمپیادی په‌كین (2008) دادایه‌وه.