| |
|
|
| |
|
|
| |
|
|
ریاڵ سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆماركرد |
|
|
|
Monday, 25 August 2008 |
|
له یاریه‌كی ماراسۆنیدا له‌جامی سوپه‌ری ژماره (24) ی ئیسپانیادا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ حه‌وته‌مین جار له‌مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نازناوه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركردو به نۆ یاریزانه‌وه شكستی به‌یانه‌ی ڤالانسیا هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی داڤید سیلڤا له‌خوله‌كی (33)ی یاریه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ڤالانسیا تۆماركرد‌و ، پاشان ناوبژیوان له‌خوله‌كی (40)دا یاریزانی هیڵی ناوه‌رِاستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید (رافاێل ڤان ده‌رڤارت)ی له‌یاریه‌كه بێبه‌ش كرد‌و،گێمی یه‌كه‌م به‌پێشكه‌وتنی ڤالانسیا كۆتایی هات، له‌گێمی دووه‌مدا كورِانی كۆشكی شاهانه هه‌موو ووزه‌و توانایه‌كی خۆیان خسته گه‌رِ و توانیان شكستێكی مێژووی به‌یانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان نۆِش بكه‌ن.
له‌خوله‌كی (50)دا گۆڵكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید (رۆد ڤان نیسته‌لرۆی) ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاش (22) خوله‌ك له‌تۆمار كردنی ئه‌م گۆڵه ناوبزیوان دووه‌مین یاریزانی ریاڵی له‌یاریه‌كه بێبه‌ش كرد ئه‌ویش (نیسته‌لرۆی)بوو، به‌لاَم (20)ده‌قیقه‌ی كۆتایی یاریه‌كه كورانی كۆشكی شاهانه ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرا كردیان و توانیان به نۆ یاریزانه‌وه سێ گۆڵ له رِێی یاریزانان (سێرجیۆ رامۆس78 و رۆبن دیلارِید 85 و گۆنزالۆ هیگوین 88) تۆمار بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌دوا ده‌قیقه‌كانی یاریه‌كه‌دا (فرناندۆ مۆریانتس) گۆڵی دووه‌می بۆ ڤالانسیا تۆمار كرد، به‌لاَم ئه‌م گۆڵه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یاریه‌كه نه‌بوو ، چونكه به‌ڵیكدانی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری چوون و هاتن مه‌دریدیه‌كان به‌ئه‌نجامی (6-5) براوه‌بوون.
شایانی باسه یانه‌ی ریاڵ ژماره‌ی جامه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كرده (7) جام و خۆی گه‌یانده‌وه به‌ركابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه ئه‌ویش (7)جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د
|
|
|
نوێترین په‌یام |
|
په‌یامی نوێ نیه |
|
|
|
|