Powered By JosXP.com
Saturday, 22 November 2008
 
 
سێیه‌م یه‌كسان بوونی سلێمانی چاپی بکه ناردنی بابه‌ت بۆ هاوڕێ‌یه‌ک
Monday, 25 August 2008

565656.jpgبێوه‌ی ئه‌حمه‌د

یاریه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق له‌به‌غدای پایته‌خت به‌رده‌وامه‌و له‌ گروپی دووه‌مدا تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی بۆ سێیه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كسان بوو.

دوێنی له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌چواره‌مین یاری خۆیدا تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی رِووبه‌رِووی یانه‌ی شورته‌ بۆوه‌، دوای ئه‌نجام دانی یاریه‌كی ئاست به‌رز یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌ (25-25) گۆڵ كۆتایی هات.

جگه‌ له‌یاری یه‌كه‌م كه‌له‌یانه‌ی كه‌ربه‌لای برده‌وه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین یه‌كسان بوونی یه‌ك له‌دوای یه‌كی یانه‌ی سلێمانیه‌.

هه‌مان رۆژو به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی لاوان تیپی یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌رتیپی یانه‌ی شورته‌ دا تۆمار كردو به‌ئه‌نجامی (32-17) یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌.

 
< پێشتر   دواتر >