| سێیه‌م یه‌كسان بوونی سلێمانی |
|
|
| Monday, 25 August 2008 | |
|
FRONTPAGE_NO_TRANSLATION_AVAILABLE
یاریه‌كانی قۆناغی بژارده‌ی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق له‌به‌غدای پایته‌خت به‌رده‌وامه‌و له گروپی دووه‌مدا تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی بۆ سێیه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كسان بوو. دوێنی له‌هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت له‌چواره‌مین یاری خۆیدا تیپی تۆپی ده‌ستی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی سلێمانی رِووبهرِووی یانه‌ی شورته بۆوه، دوای ئه‌نجام دانی یاریه‌كی ئاست به‌رز یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به (25-25) گۆڵ كۆتایی هات. جگه له‌یاری یه‌كه‌م كه‌له‌یانه‌ی كه‌ربه‌لای برده‌وه ئه‌مه سێیه‌مین یه‌كسان بوونی یه‌ك له‌دوای یه‌كی یانه‌ی سلێمانیه. هه‌مان رۆژو بهلاَم له‌سه‌ر ئاستی لاوان تیپی یانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بهسهرتیپی یانه‌ی شورته دا تۆمار كرد‌و به‌ئه‌نجامی (32-17) یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه. |
| < السابق | التالى > |
|---|









بێوه‌ی ئه‌حمه‌د