| هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی عێراق |
|
|
| Sunday, 24 August 2008 | |
|
یارییه‌كه له‌كاتی ئاساییی خۆیدا واته له هه‌ردوو گێمی یهكهمو دووه‌مدا به بێ گۆڵ ته‌واوبوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هه‌لی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا، دواتر له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا له خوله‌كی 9 واته له خوله‌كی 99ی یارییه‌كه‌دا یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح پاسێكی له هاوڕییه‌كه‌ی خۆی شوان مامۆ(حه‌یده‌ر قاره‌مان) پێگه‌یشتو سه‌ركه‌وتووانه تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆماركرد. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر ،ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، بۆ جاری دووه‌م له مێژووی خۆیدا بوو به پاڵه‌وانی خولی بژارده‌ی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له‌یاریگای گه‌ل له‌ناو شاری به‌غدا به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا دا سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی هه‌ولێر كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یانه‌كانی عێراقه، له‌هه‌وڵی به‌رگریكردن لهنازناوهكهیدا بوو، توانی له‌م ئه‌زمونه‌شدا سهركهوێتو بۆ جاری دووه‌م له‌مێژووی خۆیدا جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ستبێنێت، یانه‌ی زه‌وڕاش كه یه‌كێكه له ناودارترین یانه‌كانی عێراقی‌و خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ له‌ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشییه‌و پێشتر 11 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه.