| |
|
|
| |
|
|
Thursday, 08 January 2009
|
|
|
| |
|
|
هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی عێراق |
|
|
|
Sunday, 24 August 2008 |
|
There are no translations available
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر ،ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، بۆ جاری دووه‌م له مێژووی خۆیدا بوو به پاڵه‌وانی خولی بژارده‌ی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له‌یاریگای گه‌ل له‌ناو شاری به‌غدا به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا دا سه‌ركه‌وت.
یارییه‌كه له‌كاتی ئاساییی خۆیدا واته له هه‌ردوو گێمی یه‌كه‌م‌و دووه‌مدا به بێ گۆڵ ته‌واوبوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هه‌لی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا، دواتر له‌گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا له خوله‌كی 9 واته له خوله‌كی 99ی یارییه‌كه‌دا یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح پاسێكی له هاوڕییه‌كه‌ی خۆی شوان مامۆ(حه‌یده‌ر قاره‌مان) پێگه‌یشت‌و سه‌ركه‌وتووانه تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆماركرد.
دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه له‌لایه‌ن فه‌وزی هه‌ریری وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق‌و عه‌لی ده‌باغی وته‌بێژی ره‌سمی به‌ناوی حكومه‌تی عێراق‌و شێخی راهێنه‌رانی عێراقی عه‌مو باباوه خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ر سێ یانه‌ی هه‌ولێر‌و زه‌وڕا‌و جه‌وییه‌دا دابه‌شكرا.
یانه‌ی هه‌ولێر كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یانه‌كانی عێراقه، له‌هه‌وڵی به‌رگریكردن له‌نازناوه‌كه‌یدا بوو، توانی له‌م ئه‌زمونه‌شدا سه‌ركه‌وێت‌و بۆ جاری دووه‌م له‌مێژووی خۆیدا جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌ده‌ستبێنێت، یانه‌ی زه‌وڕاش كه یه‌كێكه له ناودارترین یانه‌كانی عێراقی‌و خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ له‌ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشییه‌و پێشتر 11 جار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه.
پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیشه‌وه بریتی بوو له سه‌رهه‌نگ موحسین(گۆڵچی)و ساماڵ سه‌عید‌و رافد به‌دره‌دین‌و سه‌لام شاكر‌و ویسام زه‌كی‌و یاسر ره‌عد و خه‌لدون ئیبراهیم وحه‌یده‌ر سه‌باح و موسلیم موباره‌ك و عه‌لا نیرۆزو ئوسامه عه‌لی‌و ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح و حه‌یده‌ر قه‌هره‌مان و لوئه‌ی سه‌ڵاح.
جێگه‌ی باسه یانه‌ی هه‌ولێر كه پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی عێراقه توانی له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی قوه جه‌وییه بباته‌وه‌و یانه‌ی زه‌وڕاش توانی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی دهۆك بباته‌وه.
ئێواره‌ی شه‌ممه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه یانه‌ی قوه جه‌وییه به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له شاری به‌غدا به‌سه‌ر یانه‌ی دهۆكدا سه‌ركه‌وت.
|
|
|
Last comments |
|
No comment... |
|
|
|
|