|
دوو هه‌فته‌یه كلینسمان یه‌كسان ده‌بێت |
|
|
|
Sunday, 24 August 2008 |
|
له یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئه‌ڵمانیدا دوێنێ شه‌ممه چه‌ند یارییه‌ک ئه‌نجامدران، له گرنگترینیان و له یاری لوتکه‌دا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی بایرن میونخی کرد‌و له یارییه‌کی ئاست مامناوه‌نیدا هه‌ردوولا به گۆڵیک یه‌کسان بوون.
سه‌ره‌تا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا له رێگه‌ی یاریزانی پۆڵه‌ندی یاکوب پلازیکۆڤسکیه‌وه له ده‌قیقه‌ی 8ی گێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا گۆڵی پێشکه‌وتنیان تۆمارکرد، دواتر‌و له ده‌قیقه‌ی 23دا کاپتنی یانه‌ی بایرن ڤان بۆمێل به کارتی سور کله لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه کرایه دره‌وه، گێمی یه‌که‌می یارییه‌که به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه، له گێمی دووه‌مداو له چاره‌کی کۆتاییدا یانه‌ی بایرن میونخ له ده‌قیقه‌ی 74 و له رێگه‌ی یاریزان تیم بۆرۆڤسکی گۆڵی یه‌کسان بوونیان تۆمارکردو هه‌ردوولا به وه‌رگرتنی خاڵیک یارییه‌که‌یان کۆتایی پێهێنا.
ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره‌یه:
شتوتگارت 0 – 2 بایه‌رلیڤه‌رکوزن
هامبۆرگ2 – 1 کارڵسرۆهه‌ر
هێرتا به‌رلین1 – 1 ئه‌رمینیا به‌لفێڵد
هۆفینهایم1 – 0 بروسیا مونشنگلادباخ
ڤێرده‌ربریمه‌ن1 – 1 شاڵگه
ئه‌مڕۆش ئه‌م یارییانه ده‌کرێت:
کۆڵن × ئینتراخت فرانکفۆرت بوخۆم × فوڵفسبۆرگ
|