| راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی گه‌یشتنه تاران |
|
|
| Sunday, 24 August 2008 | |
|
There are no translations available
له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیای پارسیان، رۆژی (22/8) شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان، كه پێكهاتبوون له(13) راگه‌یاندنكاری وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه تارانی پایته‌ختی ئێران. له به‌رنامه‌ی رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یاندا، به یاوه‌ری د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری سه‌رۆكی كۆمپانیای پارسیان، سه‌ردانی ناوچه‌ی ته‌جریش-ی گه‌شتیاریی و شاخاوییان كرد كه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به وه‌رزشی شاخه‌وانی و هه‌روه‌ها (پاركی لاله)ی تایبه‌ت به وه‌رزشی گشتی (وه‌رزش بۆ هه‌موان)یان به‌سه‌ركرده‌وه. وابرِیاره شانده‌كه، كه ئێستا له ئه‌كادیمیای ئۆڵۆمپی تاران نیشته‌جێن، له رِۆژانی داهاتوودا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كراو، سه‌ردانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی وه‌رزشی ئێران بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش خولێكی خێرای رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشییان بۆ رێكبخرێت، كه ئاغای حه‌میدی رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئێران و ئه‌ندامی یه‌كێتی نێوه‌ده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌رزشیی وانه‌كانی تێدا پێشكه‌ش بكات. ئه‌و سه‌ردانه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی نێوان كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان و سه‌رۆكی كۆمپانیای پارسیان هاتۆته كایه‌وه. |
| < Prev | Next > |
|---|









شاندی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان به داوه‌تێكی فه‌رمی گه‌یشته كۆماری ئیسلامی ئێران.