| تیپی باسكه‌ى كچانى یانه‌ى به‌كره‌جۆ دامه‌زرا |
|
|
| Sunday, 24 August 2008 | |
|
بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى بزوتنه‌وه‌ى وه‌رزش و ئاورِدانه‌وه له كچانى سنوره‌كه یانه‌ى به‌كره‌جۆ بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ ده‌چێت تیپی باسكه‌ى كچانى له ریزى یانه‌كه‌دا دامه‌زراندوه ، كه پێكهاته‌ى ئه‌و تیپه‌ش له راهێنه‌رێك و نزیكه‌ى 10 یاریزانێك پێكدێت . یاریزانانى پێكهاته‌ى باسكه‌ى كچانى به‌كره‌جۆ هه‌فته‌ى سێ رۆژ له یه‌كێك له یاریگاى بچوكى یانه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و زانستى مه‌شق و راهێنانى خۆیان ده‌كه‌ن و گشت یاریزانه‌كانیش له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتواندایه و ئاینده‌یه‌كى باش چاوه‌رِوانیانه بۆ خزمه‌ت گه‌یاندنیان به جموجوڵه وه‌رزشیه‌كانى سنوره‌كه به تایبه‌ت و كوردستان به‌گشتى. شنیار بورهان نیعمه‌ت راهێنه‌رى تیپی باسكه‌ى كچانى یانه‌ى به‌كره‌جۆ سه‌باره‌ت به تیپه‌كه‌یان تایبه‌ت ووتى : ئێمه زۆر خۆشحاڵین به دامه‌زراندنى تیپی باسكه‌ى كچان و تائێستا هیچ كێشه و گرفتێكمان نییه ، هه‌روه‌ها گشت پێداویستیه‌كمان به بودجه‌شه‌وه له‌لایه‌ن یانه‌ى به‌كره‌جۆوه بۆ دابینكراوه ، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ى رۆژانه به‌سه‌ركه‌وتى راهێنانى خۆمان ده‌كه‌ین.
داناسلێمانیش سه‌رۆكى یانه‌ى به‌كره‌جۆ له لێدوانێكى تایبه‌تدا وێراى ده‌ربرِینى خوشحاڵى خۆی بۆدامه‌زراندنى تیپێكى له‌مجۆره ئاماده‌یی و هاوكارى ته‌واوى مادى و مه‌عنه‌وى یانه‌كه‌ى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى تیپه‌كه ، ئه‌و رونیكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده هه‌ل و مه‌رجى پێش وه‌ختى به‌رده‌م یانه‌كه رێگه‌ى به دامه‌زراندنى نه‌دا به‌لاَم خوشبه‌ختانه دواجار ئه‌و ئومێده‌ش هاته بوون بۆ كچانى سنوره‌كه دواجار پێكهاته‌ى ئه‌و تیپیه‌ى لێ‌دروست بوو. |
| < پێشتر | دواتر > |
|---|









سدیق عه‌واڵى
بۆ ئه‌نجامدانى یاری دۆستانه و به‌شدایكردنیان له خوله‌كاندا ، شنیارى راهێنه‌ر ئاماژه‌یدا به‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یارى دۆستانه‌یان ئه‌نجامنه‌داوه و به‌شداری هیچ خولێكێان نه‌كردوه ئێستا ئاماده‌ن بۆ به‌شداریكردنى هه‌ر خول و یارییه‌كى دۆستانه كه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كوردستاندا ئه‌نجامیبده‌ن.